ساوەر لەئاوکە، ماين لغاو کە
وتراويشە(ساوار ئاليکی مێردانە) کاتێک مرۆڤ تێری خوارد، دەستی داری دەگرێت و مێشکيش ڕێنوێنی و ئامۆژگاری، کەسی برسی لەهيچ ناپرسی و مێشکی برسيش هيچ وەرناگرێت، سوارسوارێنێ و شۆڕەسواری پێخۆری باشی گەرەکە، وتراويشە(حەوت جەمم تێرکە و لە مەيدانی دەروێشم کە) کەواتە ئه و ئيدۆيۆمە گوزراشتە بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک تێر بێت ئەوا دەتوانێت ببێتە شۆڕەسوار و کەڵکی مەيدان و گۆڕەپانی هەيە. [1]
ساوەر لە ئاوکە، مایین لغاوکە:
ساوەر: خواردنێکی کەلەپووریی کوردییە، لە کوڵان و کوتانی گەنم درووست دەکرێت هەروەها خۆراکێکە زوو پێدەگات، کاتێک لەسەر ڕۆشتن بیت و پەلەت بێت، ساوەر خۆراکێکە زوو ئامادە دەبێت، ساوەر لە ئاو بکە و سەری بنێ، هەتا وڵاخ لغاو دەکەیت پێدەگات و دەکوڵێ. (ڕێبوار جەمال سەگرمە)