$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- خەڵکی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی ڕۆژهەڵات و ئێران، بەهۆی بەهاناوەنەچوونی حکومەتی ئێران گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە، بەڵام هێزەکانی ڕژیمی ئێران هێرشیان کردووەتە سەریان و لە ئەنجامدا چوارکەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی تریش برینداربوون.[1]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە یەک چرکەدا 800 مەتر سێجا ئاو لە دەریاچەی دوکان دەڕژێتە زێی بچوکەوە هاوکات بێڵ ماوس 60 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە سەرڕێژ دەکات.[2]
- بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچوک، گەشتی ناو ئاو لە #دوکان# ڕاگیرا.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومانی دۆڵی بەدرانی گوندی بۆکریسکان دەکەن لە بناری #قەندیل#.[1]