چرای کەس تابەيانی ناسوتێ
چرا و چرا ڕەشکە لەکۆندا لەجياتی گڵۆپ بەکاردەهێنرا، ئه و سەردەم نەوت گران چنگ دەکەوت و چراکەش خۆی جێگەی دڵئارامی نەبوو بێ خەبەری بەديار سەرتەوە بەداگيرساوی لێی بگەڕێيت بۆيە لەکاتی خەوتنان دەکوژێنرايەوە، ئەمە مانا ڕاستەقينەکەی ئيديۆمەکەيە بەڵام گوزارشتی و واتايی و مەبەستەکەی ئەوەيە مرۆڤ تا کۆتايی گەش و گەنج و خورت و جوان نابێت هەموو قۆناغێک دێت و دەڕوات، ژيان بۆکەس تاسەر نابێت.