بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم
بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
دەربارەی کەیسی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی چەندین ڕاپۆرتمان بەدەستگەیشتووە، کە ڕەخنەگرێکی جدی پارتییە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئێوە دەستگیرکراوە لە دهۆک.
هەروەک لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی CPJی جیهانیش بڵاوکراوەتەوە شێروانی بە مادەی 156ی سزادانی عێراقی تۆمەتبارکراوە، کە دەشێ زیندانی هەتاهەتایی بکرێت، کە دەبوو لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە بە یاسای ڕۆژنامەنووسی مامەڵەی لەگەڵ کردبوایە.
لەبەرواری 1ی شوبات، شیروان گواستراوەتەوە بۆ زیندانی زرکا، و لە 13ی شوبات بۆ ئاسایشی گشتی، لە هەردوو زیندانەکەش مامەڵە نامرۆڤانە و ناتەندروستی لەگەڵدا کراوە و لەوماوەیەش ڕێگەنەدراوە کەس سەردانی بکات لەناو زیندان.
شێروان شێروانی وەک ڕۆژنامەنوسێکی لێکۆڵەر کاری کردووە بۆ ڕێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و ناحکومی و قازانج نەویستە. ئەم ڕێکخراوە کاردەکات لەسەر تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان لە کوردستانی عێراق. لەڕاسیشدا ئەم ڕاپۆرتانەی شێروان کە بۆ ئەم ڕێکخراوی ئامادەکردووە لەسەر تیرۆرکردنی ئەو خەلکانەبووە کە لەدهۆک لە سالی 1991ەوە تیرۆرکراون.
سەرەڕای کاری ڕۆژنامەوانی شیروان چالاکوانیشە و لە ڕێکخراوی تێکۆشان کاردەکات کە ڕێکخراویکی خۆبەخشە و مۆڵەتی فەرمی هەیە لە حکومەتی هەرێم.
پێویستە دەستبەجێ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی ئازادبکرێن، ئەمەی کراوە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە و لەهەرشوێنێکیش مافەکانی مرۆڤ ڕەچاونەکرێت لەوشوێنە ئاشتی و ئارامی بەرقەرارنابێت.
توندوتیژی دژ بە دانیشتووانی کوردستان خزمەتی پرسی ئاشتەوایی و ئارامی ناکات لە کوردستان.
#06-03-2019#