هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# دەربارەی چالاکییەکەیان لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی عەفرین ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەنراوەکەداهاتووە، #شەڕڤان#انی ئێمە ڕۆژی 7ی ئادارلەسەرڕێگەی شەمەندەفەری سەربەناوچەی عەفرین، لەدژی خالێکی پشکنینی سوپای تورکیا و ئەندامانی گروپی فەیلەقی حەمزە چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا و 2چەتە کوژران و 2 چەتەی دەوڵەتی تورکیاش برینداربوون. لەوچالاکییەدا ئەوخاڵە پشکنینە بەتەواوی تێکشکا.[1]
#08-03-2019#