لە دەستپێکدا مەبەستمانە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین بۆ دەرکردنی بڕیاری هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. هاوکات، پیرۆزبایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین، و پێزانینی زۆرمان دەردەبڕن بۆ خۆڕاگرییان لەئاست ئەم دۆخەسەخت و دژوارانە.
لە چوارچێوەی چوار ساڵ لەتێپەڕاندنی زەحمەت و سەختی دۆخی ئابووری و هەڕەشەی تێرۆر و تێرۆرستان لەسەر ناوچەکەبەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، دابەزینی نرخی نەوت، و بڕینی بەشەبوددجەی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پاشەکەوتی مووچەی دەرکرد.
مسۆگەر، ئەم بڕیارەدەرهاویشتەی دۆخی نەخوازراوی ئابووری و سیاسی و ئەمنی ناوچەکەبوو، بەجۆرێک کەلەئاست ویست و داواکاری هیچ کەسێک نەبوو- بەڵکەبڕیارێک بوو بەهەستکردن بەبەرپرسیارێتی و دەستبەرکردنی ڕێگەی چارەی گونجاو و پێویست بۆ دەربازکردنی ڕەوشی نا ئارامی کوردستان.
هاوکات دەرکردنی ئەم بڕیاره لەکاتێکدابوو کە کەمبوون ئه و لایەنانەی بەهەستی بەرپرسیارێتی ڕاستەقینه و دوور لەموزایەداتی سیاسی، شان بدەنەبەر بەرپرسیارێتییەکی وەها سەخت لەمەڕ نەهامەتی و نەنگی دۆخەیەک لەدوا یەکەکان.
بەهەستکردن بەبەرپرسیارێتی تەواوەتی و خەمخۆری دۆخی خراپی ئابووری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئەمڕۆ دوای تێپەڕاندنی قۆناغه سەخت و دژوارەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچەی دەرکرد.
دەرکردنی ئەم بڕیارەلەکاتێکی ئاوا هەستیاردا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، و هەوڵ و ماندووبوونی بەرپرسەکوردستانییەکان لەبەغدا، و نوێنەرانی فراکسیۆنەکوردییەکان لەبەغدا بەتەواوی جێگەی تەقدیر و پێزانینە.
سەرباری دۆخی سەخت و دژواری ناوچەکە، گومان ناکەین کەئەم بڕیاره خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت لەخزمەتکردنی هاووڵاتییانی کوردستان؛ هاوکات ئەم بڕیارە، بووژانەوەی گوزەرانی هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان مسۆگەرتر دەکات.
وێڕای پشتیوانی تەواومان بۆ ئەم هەنگاوه و و تەواوی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، داوادەکەین حکومەتی هەرێم هەنگاوەکانی دانوستانکردن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی خێراتر بکات، بۆ گێڕانەوەی قەرزی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
#08-03-2019#