کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,663
وێنە
  123,884
پەرتووک PDF
  22,079
فایلی پەیوەندیدار
  125,547
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
یوسف محەمەد بەرزنجی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
یوسف محەمەد بەرزنجی
یوسف محەمەد بەرزنجی
(یوسف حاجی محەمەد مەلا ڕەسوڵ خەیات)، ناسراو بە (یوسف محەمەد بەرزنجی) لە 30/9/ 1966 لە دەڤەری  بەرزنجە، لە گوندی شوکێی شارباژێڕ، لە دایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. 
لە ساڵی 1981وەک هەستکردن بەئەرکی سەرشان و خەمی نیشتمان و تینو بۆ ئازادی ڕزکاری تێکەڵاوی بزوتنەوەی(ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان) بووەو چۆتە نێوڕێکخستنەکان و ڕیزەکانی (کۆمەڵەی  ڕەنجدەرانی کوردستان) ەوە، لە ڕێکخراوی سلێمانی کۆمەڵە، لە نێو ئەو ڕێکخراوەدا کاری، نهێنی و سیاسیی ئەنجام داوە، لە کەرتەکانی شەهید شەهاب، شەهید ئارام، شەهید شوان، شەهید جەمال تاهیر، شەهید وەستا ئەنوەر، شەهید جەمالی عەلی باپیر.. بە ناوی نهێنی، (جوامێر)، (شیاو)، (ڕەهێڵ)...، زۆر کاری جۆرا وجۆری لێپرسراوێتی بینوە لە نێوڕێکخستنەکانی کۆمەڵەدا، تا هەڵوەشاندنەوەو لە باربردنی کۆمەڵە. زۆر جاربە شێوەی جواروجۆروسوتفەو سەر سوڕمانەوە لە بۆسەو داو تەلبەندی مەرگ دەرچووەو لەدەستی ڕژێم و بەعسییەکان ڕزگاری بووە.
زیاتر لە پێنج ساڵ کاری پڕمەترسی و گران و مەزنی تەتەری بۆ ڕێکخراوی سلێمانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ئەنجام داوە، بۆ مەکتەبی سیاسیی و ناوەندی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، لە شارەوە بۆ شاخ و بەپێچەوانەوە.
دەیان هاوڕێی پێشمەرگەو ڕێکخستنی شەهید بووە، بەڵام ئەوان هەمیشە لە ڕۆح  ویادیا بە زیندوویی دەژین.
سەرچاوەی سەرەکی بابەتی ڕۆشنبیری و ئەدەبی سیاسی و بڵاوکراوەکانی شاخ  بووە، هێنانیان بۆ شار و بڵاوکردنەوەیان.
پەیوەندی بەتینی لەگەڵ هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان، کەسایەتی و توێژی ڕووناکبیران بەگشتی هەیە.
هاوکارێکی گرنگی یەکێتی نووسەرانی کوردستان بووە لە شاخ و شار.
لە ساڵی 1987 ە وە نووسین و بەرهەمەکانی بڵاوکردۆتەوە.
ئەوینێکی مەزنی بۆ مێژوو بەڵگەنامەو ئەرشیفکردن و پاراستنی شوێنەواروشوێنە دێرینەکانی گەلەکەمان هەیە، بە ئەرکی نیشتمانیی دەزانێت بەرگرییان لێ بکات. لە چەندین کەمپین و کۆکردنەوەی سەدان واژۆبۆبەرگری لەمێژوو کەلەپوو و پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکانی کورد بەشداری کردووە.
وەک وەفاویەک چەندین وتاری بەڵگەنامەیی لە سەر هاورێیانی شەهیدو نووسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان نووسییوەو بڵاوی کردونەتەوە تا لە بیرنەچنەوە.
لە ساڵی 1991وە، ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە.
لە سەرەتای دامەزراندنی ڕێکخراوی کوردستانێکی سەوزەوە بوە بە ئەندام، لە پێناوی پاراستنی ژینگەدا.
  پاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 تا ساڵی2000 لە مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی وەک کادرێکی دڵسۆز کاری کردووە. لە نێوەندی ڕووناکبیری و ڕاگەیاندن دا خزمەتی پێشکەش کردووە، خاوەنی بەرنامەی ڕووناکبیری بووە لە ڕادیۆی سلێمانی و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕاگەیاندنی مەڵبەند و ڕادیۆیی سلێمانی  لە  ساڵی 1992دا کە بۆ بانگەشەی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دامەزرا، لەگردی عەلی ناجی شاری سلێمانی.
لە ساڵی 1998 وە تا ئێستا لەیەکەم پاڵاوگەی پترۆڵ و نەوت و کانزاکانی سلێمانی فەرمانبەرە.
ساڵی 2013تا نیوەی ساڵی 2017 لە تاقیگەی سووتەمەنی عەربەت کاری کردووە.
ساڵی 2017 چۆتە تاقیگەی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری سوتەمەنی باشماخ تا ساڵی 2019
ا 8/4/ 2017 لە لایەن کۆمەڵە و کەلەپووری کوردەوە بە بۆنەی یادینەورۆزە وە لە بۆنەیەکدا ڕێزێزلێنانی پێبەخشراوە.
لە 25/2/ 2020 بەبۆنەی یۆبیلی زێڕین و یادی دامەزراندنی یەکێتیی نوسەرانی کوردەوە، ڕێزلێنانی لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەردا پێ بەخشراوە.
لەم گۆڤارو ڕۆژنامانەدا بەرهەمی ئەدەبی و ڕەخنە و لێکۆڵینەوە و وتاری سیاسی و فکریی بڵاو کردۆتەوە:
ڕۆژنامەی هاوکاری, ڕۆژنامەی ئاسۆ، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ڕۆژنامەی بەرەی کوردستانی، ڕۆژنامەی خەبات، ڕۆژنامەی ئاسۆی کتێبخانە، ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ڕۆژنامەی ڕێبازی ئازادی، ڕۆژنامەی زانکۆ، ڕۆژنامەی ژیانەوە، ڕۆژنامەی هاووڵاتی، ڕۆژنامەی گڕی نەورۆز... گۆڤاری مەدەنیەت، گۆڤاری پەیڤین، گۆڤاری هەواڵنامە، گۆڤاری جگەرگۆشەکان، گۆڤاری چیا، گۆڤاری بانە ڕۆژ، گۆڤاری سلێمانی، گۆڤاری ڕۆژی سلێمانی، گۆڤاری ئاری، گۆڤاری ڕۆڤار، گۆڤاری ماڵ، گوڤاری شارباژێڕ....
سایدەکانی ئەنتەرنیت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1/ سەدام ودادگای نێودەوڵەتی، لێکۆڵینەوە، ساڵی چاپ 1994.
2/ چارەنووسی کورد، پترۆڵ وەک مەسەلەیەکی ستراتیژی، لێکۆڵینەوە، ساڵی چاپ 2013، دەزگای جەمال عیرفان
3/ کەرکووک و سیاسەتی تەعریب، بەڵگەنامە، ساڵی چاپ 2013، ئەکادیمیای هوشیاری و پێگەیاندنی کادیران.
4/ زێوەرەکانی نێوئاوێکی ڕوون، ووتاری ئەدەبی، ساڵی چاپ 2014، یەکێتی نووسەرانی کورد.
5/ ئارام شەهیدێک لە بناری کەڵەوێدا، سیاسی، بەڵگەنامە، ساڵی چاپ 2015.چاپخانەی کارۆ.
6/ لە شنروێ وە بۆ ستۆکهۆڵم، بیرەوەری، حەمەی فەرەج هەڵەبجەیی، ساڵی چاپ 2015ئامادەکردن، چاپخانەی کارۆ.
7/ لە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، کتێبی یەکەم، سیاسیی بەڵگەنامە، ساڵی چاپ 2016، دەزگای ئایدیا.
8/کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، لە چەند بەڵگەنامەیەکی سیاسیی و مێژوویی و تیۆریدا ساڵی چاپ 2017 چاپی دووەم کتێبی یەکەم.
9/ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆمەڵێ بەڵگەنامەی ساڵی 1975/1983دا چاپی یەکەم 2017
10/ کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، لە چەند بەڵگەنامەیەکی سیاسیی و مێژوویی و تیۆریدا کتێبی2 ساڵی چاپ 2019 چاپخانەی حەمدی.
11/ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆمەڵێ بەڵگەنامەی ساڵی 1984/ 1990دا کتێبی دووەم چاپی یەکەم، ساڵی 2019، چاپخانەی حەمدی

بەرهەمەکانی ئایندە، ئامادە بۆچاپ:
1/ نووسەری کوردستان شاخ هەموو ژمارەکانی5بەرگ، پترترلە2500 هەزار لاپەڕەیە. ساخکردنەوەو ئامادەکردن.
2/ ئەم دیوو ئەودیوی سنوور، بەرهەمەکانی عەبدوالقادری دەبباغی.
3/ کۆمەڵێک ووتاری ئەدەبی بەڵگەنامەیی.
4/ کۆمەڵێک ووتاری سیاسی.
5/ بەرهەمەکانی شەهید شێخ حەمەئەمین شێخ عەلی، ناسراو بە شەهید شەماڵ، ئەمین پۆڵا.
6/ لەزیندانی فاشیستەکانەوە، کۆمەڵێک بەڵگەنامەو نامەی شەهیدانە پێش لەسێدارە دانیان.
7/ بەرنامی خۆڕۆشنبیرکردن، کرۆپسکایا، وەرگێڕانی ڕئوف حەسەن، ئامادەکردن.[1]
ئەم بابەتە 3,824 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 30-09-1966 (59 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-03-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-03-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,824 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.192 KB 24-12-2021 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!