جەمیل عیسا کەریم
ناو: جەمیل
ناوی باوک: عیسا
ژیاننامە
ئامادەکردنی:
ئاراس ئیلنجاغیئاراس ئیلنجاغی
ناوی تەواوی (جەمیل عیسا کەریم) لە ساڵی (1950) لە گوندی (
هەرمۆتەهەرمۆتە ) ی سەربەناوەندی (
کۆیەکۆیە ) ی شاری (
هەولێرهەولێر ) لە خێزانێکی جوتیار لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە هەرمۆتە و ناوەندی و دواناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە، لە ساڵی خوێندنی (1971-1972)دا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی (جوگرافیا) ی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوه، وەکوو هەموو دەرچووەکان ساڵی 1972-1973 بووە بە سەرباز بۆماوەی ساڵێک، لە ساڵی خوێندنی (1973-1974) بە پیشەی مامۆستا دامەزراوە لە خوێندنگەی ناوەندی قورشاغلو سنوری
قوشتەپەقوشتەپە ی شاری هەولێر، ماوەیەک بووە بە مامۆستای شۆڕشی ئەیلول لە قوتابخانەی (
هیرانهیران ) و دواتریش لە قوتابخانەی (پیران شار-
خانەخانە ) و هەروەها لە دواناوەندی زمناکۆ لە کۆمەڵگەی
زێوەزێوە کە وانەی بەمنداڵە ئاوارەکانی کوردستانی ئێراق وتۆتەوە کە زۆربەیان خەڵکی (
گەڵاڵەگەڵاڵە و
چۆمانچۆمان و
ڕواندزڕواندز و
سۆرانسۆران و
ئاکرێئاکرێ و
شەقڵاواشەقڵاوا و شوێنەکانیتری باشوری کوردستان بوون، تاوەکوو نسکۆی (06-03-1975) بەردەوام بووە لە مامۆستایەتی شۆڕش و دواتر بەدڵشکاوی گەڕاتەوە باشوری کوردستان و بەپیشەی فەرمی مامۆستایەتی خۆی خەریکبووە و لە قوتابخانەکانی (ناوەندی
تەقتەقتەقتەق و دواناوەندی کۆیەی کچان و ئامادەیی کوردستان لە هەولێر) وانەی وتۆتەوە، هەروەها لە زۆربەی قوتابخانەکانی شاری هەولێردا وانەبێژی کردووە وەکوو: دواناوەندی گەلاوێژی کچان و دواناوەندی زەهرای کچان و دواناوەندی قەلعەی کچان و دواناوەندی ئازادی و دواناوەندی ئێورانی هەولێر.
لە ساڵی
2014 بڕوانامەی ماستەری لە (جوگرافیا) بە پلەی (نایاب) وەرگرتووە، ساڵی
2018 لە تەمەنی (68) ساڵیدا دکتۆرای لە هەمان پسپۆڕیدا بە پلەی نایاب بەدەستهێناوە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1-پەڕتووکی پیرۆز، وەرگێڕان بەهاوبەشی.ساڵی 1985
2-کورد و جیهانگیری ساڵی 2011ز.
3-چەند بەشێک لەمێژووی کلدۆ ئاشورییەکان، مەتڕان ئەدی شێر، وەرگێڕان.
4-لەگەڵ ڕووداوەکاندا، 2014.
5-کورتە مێژووی کەنیسەی کلدانی، مەتڕان لویس ساکۆ، وەرگێڕان.
6-مێژووی مەسیحیەت لە کەرکووک (مێژوو و مانەوە)، پاتریک لویس ساکۆ، وەرگێڕان.
7-مێژووی مەسیحیەت لە کەرکووک و باجرمێ (
گەرمیانگەرمیان) ، مەتڕان ئەنداوس حەنا، وەرگێڕان.
8-کلدۆئاشورییەکان، هەرمان تۆل، وەرگێڕان.
9-ئاشوری مەسیحیەت، بەرگی یەکەم، جان فیە، وەرگێڕان.
10-فەرهەنگی جوگرافی جیۆلۆجی، عەبدولڕەزاق دەباغ، ئینگلیزی – کوردی، وەرگێڕان.
11-الزراعة الحضرية في مرکز مدينة اربيل باستخدام نظم المعلومات الجغرافية.2014 نامەی ماستەر
12-التحليل المکاني لمراحل النمو, التمدد الحضري لمدينة اربيل 1947-2017 دکتۆرا
13-ملخص التلوث البيئي,
14-هەرزەکاری بێ کێشە، جۆزێف سابیر، وەرگێڕان.
15-رحلةالمبشر الفرنسى، جاک ريتورى، ترجمة.
16-کەریمی عەلەکە فریادڕەسی هەژاران، بەهاوبەشی.
17-جوگرافیایی سیاسیی و جیۆپۆلەتیکس.
18-حدیاب فی التاریخ
پێداچوونەوەی بۆ زۆرێک لەبەرهەمی نووسەران کردووە و چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە، پێشمەرگایەتی و وەرگێڕی و نووسەری و ڕۆژنامەنووسی کردووە و چەندین کۆڕ و سیمناری لە هەولێر و کۆیە و
سلێمانیسلێمانی و
ڕانیەڕانیە پێشکەشکردووە، زمانەکانی (کوردی و عەرەبی و سریانی) بەباشی دەزانێت وقسەی پێ دەکات و کەمێکیش زمانی (ئینگلیزی و فارسی) دەزانێت.
لە رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکاندا:
- سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و نێودەوڵەتی.
- کۆمەڵەی حەدەیاب بۆ تواناکان.
- کۆنگرەی یەکەمی داکۆکیکردن لە ئایین و مەزهەبەکانی کوردستان.
- بۆ ماوەی (20) ساڵ نوێنەری
مام جەلالمام جەلال (
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی ) بووە بۆ کاروباری مەسیحییەکانی کوردستان.
- بەشداری کۆنگرەی (دووەم و سێیەم و چوارەم) ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کردووە.
- بۆ دوو خول ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە.
لە
کاروباری فەرمانبەریدا ئه و ئەرکانەی پێ سپێردراوە:
1-بەڕێوەبەری ئامادەیی کوردستان ساڵی
1993 – 1994ز.
2-سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کۆمەلایەتی لە 1994ز.
3-بەڕێوەبەری گشتی لە
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە ساڵی 1995ز.
4-ساڵی 1998ل بووە بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە کۆیە لەدوای ڕووداوەکانی 31-08-1996ز.
5-ساڵی
2007 خانەنشین بووە.
خانەوادەی عیسا کەریم
خانەوادەیەکی مەسیحی گوندی هەرمۆتەی کۆیەن، لەگەڵ ئەوەی قۆناغ و جوتیار و کشتیارێکی دیاری گوندەکە بوون لەهەمان کاتیشدا تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەر و مرۆڤ دۆست و خاوەن هەڵوێستی بەرزی کوردایەتیش بوون لە شۆڕشی ئەیلول و نوێدا کاری ڕێکخستن و پێشمەرگایەتیان کردووە، بەهۆیەوە چەندین جار دووچاری دەربەدەری و ئاوارەیی و هەڕەشەی کوشتن و لەناوبردنیش بوونەتەوە.
-ماڵەکەی عیسا کەریم لە هەرمۆتە هەمیشە شوێنی حەوانەوە و داڵدەی پێشمەرگە و لێقەوماوان بووە لە هەردوو شۆڕشی ئەیلول و نوێدا.
-یەکەم کۆبوونەوەی ڕێکخستنەکانی شۆڕشی نوێ بەڕابەڕایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەماڵی خواڵێخۆشبوو (سڵیوە عیسا کەریم) ئەنجام دراوە کە باوکی دکتۆر
هاوژین سڵیوەهاوژین سڵیوە بووه.
-سەخەریا عیسا کەریم لە شەستەکاندا لە کارووباری ڕێکخستندا کاری کردووە و لە ڕێکخستندا لێپرسراوی دکتۆر (
ئەرسەلان بایزئەرسەلان بایز ) بووە.
-هورمز عیسا کەریم پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بووە لەگەڵ (حیکمەت حەنا یوسف و سەلام عەمان یلدا و عومەر دەبابە و خاڵە سەید مەجید گردعازەبانی)
-هەروەها لە ئەنفالە بەدناوەکاندا داڵدەی خێزانە مەسیحییەکانی عەنکاوەیان داوە کە لەترسی ڕاوەدوونانی ڕژێمی فاشی
بەعسبەعس لەماڵی (عیسا کەریم) خۆیان شاردبۆوە. ماوەیەکیش دایکی شەهید سۆران عەنکاوەیی و ژنێکی تری عەنکاوە لە ترسی بەعس ڕوویان لە هەرمۆتە کردبوو لە ماڵی عیسا کەریم چەند مانگێک داڵدە دراون، شەهید سەلیم حەنا ئامۆزی دکتۆر جەمیل عیسایە، لە سەر هەڵوێستی سیاسی لە سێدارە دراوە، شەهید سەلیم لەساڵی
1982 چۆتە نێو ڕێزی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پلەی پێشمەرگایەتی گەیشتۆتە پلەی فەرماندەی تیپ لە 30-12-1987 لە سێدارە درا، هەروەها سەباح حەنای برای شەهید سەلیم بۆ ماوەی بیست ساڵ حوکم دراوە دواتر بەر لێبووردنی گشتی کەوتووە و پاش نۆ ساڵ زیندانی ئازاد کراوە.
[1] ،
[2] ،
[3]