16 ئازاری 1988 یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی سەدەی پڕ تاوان و کۆمەڵکوژیی سەدەی ڕابردووە کە لەسەر خاکی کوردستان لە بەرامبەر گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە، ئەو کارەساتە ناخ هەژێنە لێکەوتەی شەڕێکی خوێناوی دوو دەوڵەت و دەسەڵاتی نەتەوەوەگەرا و مەزهەبگەرای بەعس و ڕژێمی ئێرانی بوو، کە ماکینەی شەڕیان بەچەک و جبەخانەی دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی و ئەمریکاو ڕوسیا دەچەرخاو و کۆمەڵکوژی و تاوانی دژبەمرۆڤایەتیان پێئەنجام ئەدا.
#هەڵەبجە# و خەڵکەکەی سروشت و بنیادەکەی بەمرۆڤ و بوونەوەرەکانییەوە لەلایەن فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعسەوە لە چەند خولەکێکدا بەچەکی قەدەغەکراوی کیمیای کۆمەڵکوژکران کە دیمەنی ئەوتاوانە کەم وێنەیە هەرگیز لەیادەوەریی مرۆڤی کورد و مرۆڤایەتیدا وون نابن، ئەو کۆمەڵکوژیە تەنها تاوانێک نیە بە تەوێڵی ڕژێمی نەتەوەگەرای بەعسی عێراقی ئەوسەردەمە، بەڵکو تاوانێکی هاوبەشی سیستەمی جیهانی و ئەودەوڵەتانەش کە ئەو چەکانەیان پێدان و لە ئاستی کارەساتەکەشدا بێدەنگ بێ هەڵوێست بوون.
لەمێژووی کۆن و نوێدا گەلی کورد لەلایەن ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانەوە ڕووبەروی چەندین کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی ڕەگەزی کراوەتەوە تاوانی ئەنفال کە بەدەیان هەزار ژن و منداڵی کوردی تیادا شوێن بزرکرا لەهەمان ساڵدا بوو کە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی تیادائەنجامدرا و تائێستاش ژن ومنداڵ و جێماوانی ئەو کارەساتە پێوەی دەناڵێنن، کۆمەڵکوژی گەلی #دەرسیم# و #سنە# و شەنگال و کۆبانی و #عەفرین# تادەگاتە ڕۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە و ستەمکاران و داگیرکەران هەرگیز چاویان بەسروشتی ژیان و پێکەوەیی جوانی و ودەوڵەمەندی ئەم خاکە هەڵنایە وبەردەوام لە بۆسەدان. لەئێستاشدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و هاوکارە تیرۆریستیەکانی بەردەوامن لەپیلانگێڕی و کۆمەڵکوژی و داگیرکارییەکانی بەتایبەت لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.
ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ساڕێژی ئەو برینە گەورانەی گەل بکرێت و ئە کۆمەڵکوژیانە ڕابگیرێت ئەویش بە گەرانەوە بۆ ڕاستینەی مێژووی هەزاران ساڵە و بەبنەماگرتنی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگا و پێکەوەیی بوون و شکاندنی سنورەکانی پارچەگەری و پەرتبوون و دورکەوتنەوە لە بەرژەوەندخوازی و وابەستەیی بەداگیرکەران دەکرێت، گەرەنتی ئەوەش بە گەڕانەوە بۆ میراسی بەرخۆدانی هەزاران ساڵەی ئەو گەلە ی کەخۆی پێ پاراستووە و لەسەرپێیان ماوەتەوە و سەربەرزانە ژیانی کردوە و سەری بۆ هیچ ستەمکارێک نەوی نەکردووە ئەویش بەگەشاندنەوەی یەکیەتی نەتەوەیی دیموکراتیانە ی گەلی کوردو ڕاستاندنی هێزو ئیرادەی خۆفەرمانی گەل ئەنجامگیردەبێت، کە لەئەمرۆدا ئەو ڕوحیەت و ئیرادەیە لەرۆژئاوای کوردستان لەهەمووئاستەکانی بەرێوەبردن و پاراستنیدا بەپێشەنگایەتی ژن ومێری ئازاد لەبەرخۆدانێکی سەردەمیانەدا یە لەبەرامبەر تاریکترین هێزی تیرۆرستی و داگیرکاری فاشیزمی دەوڵەتی تورک، وەرن باهەموومان لەهەڵبجەی شەهیدان و نەورۆزی #قەندیل#ەو ە بانگی یەکیەتی نەتەوەیی بدەین و هێزو توانای مادی مەعنەویەکانی گەل بەبێ جیاوازی بخەینە خزمەت کۆمەڵگا خۆیەوە بەوەش هەم شەهیدانمان ئاسودە دەبن و هەم گەلەکەشمان سەربڵند وسەرفرازانە هەموو ئەو قەیران وکێشانە تێدەپەرێنیت کەبێهیوایی و نائومێدیان چاندووە و گەلیان ڕووبەروی قەدەری نادیارو کۆمەڵکوژی کردۆتەوە.
هەموودەزانن دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە پڕلە سەختی و گۆرانکارییە و چەندە هەڕەشەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان هەیە. هەمانکات دەرفەت و زەمینەی زێڕینیش بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بەئامانجەکانمان هەیە ئەوەی پێویستە درکی پێبکرێت ئەوەیە کەتەنیا بەیەکیەتی نەتەوەیی و یەکڕیزییەکی هەمەلایەن دەتوانرێت ئەو پێشهات و دەرفەتانە بەقازانجی سەرکەوتن و ئازادیی و گەلەکەمان ئاراستەگیر بکرێت.
لەئاستی شەهیدانی هەڵەبجەو سەرجەم شەهیدان سەری ڕێزو وەفاداری دائەنەوێنین و پەیمان ئەدەین بەردەوامی بدەین بە تێکۆشان تا گەل دەگات بەئازادی و خۆبەریوەبەری و ژیانێکی ئازاد.
#16-03-2019#