بەڕێوەبەرانی قەسەدە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری شەڕی 9ی کانوونی یەکەمی 2019 / 19ی بەرفرانبار تاوەکو 16ی ئاداری 2019 / 25ی ڕەشەمە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کۆتایهێنان بە تیرۆر، کە لە دژی چەتەکانی #داعش# بەڕێوەدەچێت بڵاوکردەوە. لە ئامارەکەدا زانیاری لەبارەی ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە باغۆز ڕزگار کراون خراوەتەڕوو.
کینۆ گابریەل وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند شەڕی کۆتایهێنان بە تیرۆر، کە لەلایەن هێزەکانمەوە لە ڕۆژی 9ی کانوونی یەکەمی 2019 / 19ی بەرفرانبارەوە دەستپێکرد بەردەوامیی هەیە. لە قۆناغی ئێستادا هەڵمەتی قەسەدە لە دژی داعش سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە. ڕێکخستنی داعش لە سنوورێکی بچووکدا لە باغوز، لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر گیردراوە.
گابریەل ڕایگەیاند، هێزەکانیان هەزاران هاووڵاتیی مەدەنی کە لەلایەن ڕێکخستنی تیرۆری داعشەوە کرابوون بە قەڵغانی زیندوو ڕزگارکردووە و بردونیان بۆ ناوچەی ئارام و دوای ئەوەش ئەو تاکە گوندە، کە چەتەکانی تیادا ماوە گەمارۆ دراوە.
لە بەردەوامیی ڕاگەیاندراوەکەدا گابریەل وتی هێزەکانی ئێمە لە سەر زەوی و هێزەکانی هاوپەییمانانیش لە ئاسمانەوە گورزی قورس لە ڕێکخستنی تیرۆر دەدەن. دوای ئەو گورزە قورسانە بەشێکی گەورە لە ئەندامانی ڕێکخستنی تیرۆر و بنەماڵەکانیان خۆیان ڕادەستکرد. هەروەها سەدانیشیان لێ کوژراو و بریندار بوون.
گابریەل وتیشی هاووڵاتییە مەدەنییەکان ڕزگاکراوەکان و ئەندامانی ڕێکخستنی تیرۆریش لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە هەرێمەکە دوورخراونەتەوە. لەبارەی #شەڕڤان#ە شەهیدەکانی قەسەدە لەو شەڕەدا و وردەکاریی ئامارەکانی تر ئەم زانیارییانەی خستەڕوو:
ئەو تیرۆریستانە و بنەماڵەکانیان کە خۆیان ڕادەستکردووە: 29 هەزار و 600 کەسن، (زیاتر لە 5 هەزار تیرۆریست).
ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکاندا و لەلایەن هێزەکانمانە دەستگیرکراون: 520 تیرۆریستن.
ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی ڕزگارکراون: 34 هەزار کەسن.
ژمارەی تیرۆریستە کوژراوەکان لەو ماوەیەدا: 1306 تیرۆریست و لەگەڵ برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستەکان.
82 شەڕڤانمان شەهید بوون و 61 شەڕڤانیش برینداربوون.[1]
#17-03-2019#