ناوەندی ڕاگەیاندی #هەپەگە# لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان ڕۆژی 16ی ئادار لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیی هاوکاتیان ئەنجامداوە.
هەپەگە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممە 16ی ئادار لە کاتژمێر 06:30 خولەکی بەیانی گەریلاکانی لەباشووری کوردستان، لەگردی کەڤورتێ وعەڵی درێژ-ی لێلیکان-ی #سیدەکان#ی باشووری کوردستان لەیەک کاتیدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە.
گەریلاتیڤی ڤیدیۆیی ئەوچالاکییەی بڵاوکردووەتەوە. لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت کە گەریلاکانی هەپەگە هەتا ژێرسەنگەرەکانی دوژمن چوونە وچالاکی دەکەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەوچالاکییە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی:
هێزەکانمان لەچوارقۆڵەوە لە گردی کەڤورتێ گورزی سەختیان لەدوژمن وەشاند. گەریلاکانمان کە بەشێوازێکی فیدایی خۆیان گەیاندە سەنگەرەکانی دوژمن، 10 سەنگەریان بەتەوای کۆنتڕۆڵکرد و تێکیان شکاند، لەوچالاکییەدا فەرماندەیەکی سەربازیی و 22سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران و 10سەربازی تریش برینداربوون.
گەریلاکانمان سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمنیان لەلێلیکان و عەلی درێژ کردەئامانج، چەندین سەنگەر تێکشکان، بەڵام بەهۆی قورسی شەرەکەوە ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.
دوای چالاکییەکە سوپای تورکیای داگیرکەر بەهەلیکۆپتەر وفڕۆکەی جەنگی گردی کەڤورتێ، چەمی لۆلانێ. چەمی خواکورک، دۆڵی فاخیر و لێلکێ-یان بۆردومانکرد و کوژراوەکانی خۆیان بەهەلیکۆپتەرگواستەوە بۆ #شەمزینان#.
لەوچالاکییەدا 5گەریلای قارەمانی ئێمە شەهید بوون، کە دواتر ناسنامەکانیان بۆ گەلی خۆمان ئاشکرادەکەین.
میدیاکانی تورکیا پێچەوانەی دەکاتەوە
میدیاکانی شەڕی تایبەتی تورکیا هەمووڕاستییەکان پێچەوانەدەکاتەوە، و دەلێت کە لەکاتی ئۆپەراسیۆنی ئەوان شەڕ ڕوویداوە و لەلایەکی ترەوە دەڵێت، ژمارەی کوژراوەکانمان کەمن و هەوڵ دەدات کە ژمارەی کوژرانی گەریلاکانی زۆرترنیشان بدات.
ئەو چالاکییە چالاکییەکی وەهایە کە گەریلاکانمان بەشێوەیەکی هاوکات لەچەند شوێنەوە سەنگەر وبنکەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان کردەئامانج و باگەلەکەمان ئاگایان لە هەواڵی ناڕاست و درۆیی میدیاکانی تورکیا بێت.
لەئاگری چالاکی؛ سەربازێک کوژرا
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی سەرفەرازییدا کە لەئیالەتی سەرحەد بەردەوامە، ڕۆژی 16ی ئادار کاتژمێر 21:00، لەناوچەی بازیدێ-ی ئاگری لەدژی قەرەقۆڵێکی سەربازی سوپای تورکیا چالاکیی ئەنجامدرا، لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.[1]
#17-03-2019#