نەوڕۆز و ساڵی 2719 له گەلی کورد پیرۆز بێت
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، هاتنەوەی نەورۆز و ساڵی نوێ، ساڵی2719 کوردی لە گەلی کورد بەگشتی و خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی دەکات.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان نەورۆز بە نوێکردنەوە و بووژانەوەی سرۆشت و ژیان و کۆمەڵ و کۆمەڵگای مەدەنی دەزانێت و لەسەر ئەو بڕوایەدایە کە نەورۆز لەهەر ئاستێکدا یادکردنەوەێکە لە سەرکەوتنی جماوەری خەڵک. ئەوە نە تەنیا لەمێژووی کورد، بەڵکوو لەئێستایشدا وەکوو جێژنی سەرکەوتنی خەڵکە بەسەر دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان و حکومەتە نادادگەرەکان.
هەر بەم بۆنەوە برز ڕاگرتن و تایبەت بەڕێیەوە بردنی ڕێیەوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری، وەکوو جێژنێکی مێژویی و مرویی و نەتەوەی بۆ گەلی کورد پیرۆزە. نەورۆز دەبێ ببێت بە بنەمای یەکرێزی و یەکگرتوویی نەتەوەی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دیسانەوە پیروزبایی نەورۆز لە گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەکاتەوە.
27ی ڕەشەمەی 2718
سەرۆکایەتی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان