هاتنەوەی سەری نوێی کوردی و جەژنی نەورۆز لە کوردانی هەموو جیهان پیرۆز دەکەم و ئومێد دەکەم ساڵی تازەی کوردی بکەینە وێستگەی ئاشتبوونەوەو ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
جەژنی نەورۆزو یادەکانی بەهار و ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارو شارۆچکەکانی کوردستان هەمیشە مژدەی سەرکەوتنیان بۆ کورد پێ بووە، با ئەمجارە جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی کوردی بکەینە هەوێنی ئاشتەوایی نێوانمان و هەنگاو بنێین بۆ پێکهێنانی حکومەتێک لەسەر بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینەو هاوسەنگی لەهێزو بڕیاردان.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن
#20-03-2019#