ەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی خات,و جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی #نەتەوە یەکگرتووەکان# بۆ عیراق، بۆ تەواوی خەڵکی عیراق و هەرێمی کوردستان.
نەورۆز ئه و کاتەیە کە خەڵکانێکی زۆر لەسەرتاسەری جیهاندا هیواکانیان لە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهاردا تازە دەکەنەوە و ئاهەنگی کەلتوری و نەتەوەیی دەگێڕن.
رۆژی جیهانیی نەورۆز لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەساڵی 2010 وە دانی پێدانراوە بۆ گەشەدان بە بەهاکانی ئاشتی و هاوپشتی لە نێوان نەوە و کۆمەڵگا و هەرێمەکاندا.
بەم بۆنەوە من بە ناوی خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق هیوای نەورۆزیکێ خۆش و ئاسوودەتان بۆ دەخوازم و زۆریش هیوادارم کە گیانی نەورۆز بەردەوام ببێتە مایەی نەهێشتنی ناکۆکیەکان لە پێناو گەشەدان بە هەستی متمانە و شانازی لە وڵاتدا.
لەلایەکی تریشەوە، عیراق بۆ ئەوەی بتوانێت بەهێزتر سەرلەنوێ هەڵسێتەوه پێویستی بە تازەکردنەوەی گیانی نیشتمانپەروەری هەیە.
نەورۆز پیرۆز بێت..
#20-03-2019#