هۆزو تیرە و لقەکانی کورد بریتین لە نزیکەی (500) بەش لە کوردستان و دەورو بەری هەندێ وڵاتی دراوسێ بڵاو بوونەتەوە. مێژوو ناسەکان هەموویان بە شێوەیەکی گشتی باسی هەموو تیره و هۆزەکانیان نەکردوە. هەر یەکەیان ناوی هەندێکیانی بردوە.ئەو کەسانەی ئەیانەوێ لە هۆزو تیرەکانی کورد شارەزا بن سەیری ئەم سەرچاوانە بکەن: (مجموعە ملاحظات واخبار حول کردستان ل 686 میسیۆ ئەلەکسەندەر ژابا، کتێبی مسیو نیکیتین و بەرگی بیست و یەکەمی ئینسکلوپیدیای گەورە کتێبی (هانری)و (کاپتان های)و (مێجەرسۆن) و کتێبی (سیرمارک سایکس، پیسین میران خلیفە)و پرۆفیسۆر (ئاکیازارۆ) دکتۆر (ریچ)، (ئارکالیان) و (مورگان)و شرەفنامە....هتد[1]