گۆران؛ ھۆزێکی گەورەی کوردە کە لە شارۆچکەی #بەردەڕەش#، نیشتەجێن و ھەندێکیشان لە دەڤەرەکانی #کەڵەکچی# و #چڕە# لە شارۆچکەی #شێخان# دا دادەنیشن، زۆرێکیان لە #موسڵ#، #ھەولێر#، #کەرکووک# و #سلێمانی# نیشتەجێن و بە شێوەزاری کوردی گۆرانی زازایی قسە دەکەن.
گۆرانەکانی دەڤەری بەردەڕەش، بەشێوەزارێکی نزیک لە کوردیی ناوەندی قسەدەکەن.
=KTML_Bold=جوگرافیا=KTML_End=
گۆرانەکان بەگشتی دەکەونە پارێزگای #دھۆک# و لەوێشەوە پشکی شێر بەر شارۆچکەی بەردەڕەش و شارۆچکەی #خەبات#، کەلەکچی و، کەلەک و، چڕە و، #ڕوڤیا# و #ئاکرێ# دەکەوێت.
ئەو گوندانەی دانیشتووانەکەی سەربە هۆزی گۆرانن: ( (بەنێنان، بشیریان، دارەتوو، دووگوندان، کەونەباک، زەنگەنان، گربدەو، داڵەڕێ، بیۆک، کەلکان، ھەنجیرۆک، کۆراو، شەمسەخڕ، قەرەناز، مۆریلان، گۆمەزەرد، دۆستەک، خرابەیاسین، پیرچاوش، حەسەنییە، گەویلانێ گەورە، گەویلانێ گچکە، زمزمۆک و جوجەر))
هۆزو تیرەو لقەکانی کورد بریتین لە نزیکەی (500) بەش لە کوردستان و دەورو بەری هەندێ وڵاتی دراوسێ بڵاو بوونەتەوە. مێژوو ناسەکان هەموویان بە شێوەیەکی گشتی باسی هەموو تیره و هۆزەکانیان نەکردوە. هەر یەکەیان ناوی هەندێکیانی بردوە.ئەو کەسانەی ئەیانەوێ لە هۆزو تیرەکانی کورد شارەزا بن سەیری ئەم سەرچاوانە بکەن: (مجموعە ملاحظات واخبار حول کردستان ل 686 میسیۆ ئەلەکسەندەر ژابا، کتێبی مسیو نیکیتین و بەرگی بیست و یەکەمی ئینسکلوپیدیای گەورە کتێبی (هانری)و (کاپتان های)و (مێجەرسۆن)و کتێبی (سیرمارک سایکس، پیسین میران خلیفە)و پرۆفیسۆر (ئاکیازارۆ) دکتۆر (ریچ)، (ئارکالیان) و (مورگان)و شرەفنامە....هتد[1]