ناوی برایم محێدین عارفە، ناسراوە بە دکتۆر برایم. لە #01-07-1965# لە شاری #کەرکووک# لە دایکبووە، دایۆی ناوی فاتمە کاملە، خوێندنی سەرەتایی لە گوندی #هەشەزین# ی بناری #سەنگاو# تەواوکردووە، ناوەندی لە خوێندنگەی ئیمام قاسمی شاری کەرکووک، دواناوەندی لە شاری #سلێمانی# . دەرچوی پەیمانگای تەندرووستی سلێمانی، بەشی یاریدەدەری پزیشک ساڵی 1984. وە کولێژی یاسای سلێمانی ساڵی 2005، چوارساڵ پارێزەر بووە، 6 ساڵ پیشمەرگە بووە بێ دابڕان تا ساڵی 1991 ڕاپەڕین.
خاوەنی 8 پەرتووکیی چاپکراوی خۆیەتی بە ناونیشانی:
1-لە پەڕاوێزی مەرگی شا پەروەردا ؛ 2012 وەزارەرتی ڕوشنبیری چاپی کردووە
2- دواساتە کانی مەرگی پشیلەیەک ؛ 2013 وەزارەرتی ڕوشنبیری چاپی کردووە
3- #لەنێوان دیکتاتۆریەت و دیموکراتیدا# ؛ 2014 کۆمەڵەی ڕووناکبیری کەرکووک چاپی کردووە
4-چەند لاپەڕە یەک لە ئەزموونی ژیانی ڕۆژنامەنووسیم؛ 2015 کۆمپانیای دانا گاز چاپی کردووە
5- #ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین# ؛ کۆمەڵە وتار 2024
6-#چەند گوڵێکی گوڵستانێکی فرە ڕەنگ# ؛ کۆمەڵەوتار 2024
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی جیهانی و کوردستانە، ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی کەرکووکە، دە ساڵ لە ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ# کاری کردووە، سەدان وتاری ڕۆژنامەنووسی لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکاندا بڵاوکردووەتەوە، سەردانی زیاتر لە 33 وڵاتی کردووە. لە فیستڤاڵی #بەدرخان# لە دبلنی پایتەختی ئایلەندا، لە مۆسکو وتاری لەسەر ئەنفال خوێندووەتەوە، بەشداری چالاکی فیستڤاڵی کوردی لە جۆرجیا کردووە، بەشداری فیستڤاڵی کولتووری کوردی لە ئە مریکا کردووە.
ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو خاوەنی سێ منداڵە یەک کچ و دوو کوڕ، بە ناوەکانی پاکۆ، لەدایکبووی1993، پاراو، لەدایکبووی 2000، هەناسە، لەدایکبووی 2003
دە ساڵ بەڕێوەەری شارەدێ بووە لە (#تەکییەی دەربەن# ، #ئاغجەلەر# ، سەنگاو، #قادرکەرەم# ). بەهۆی کارەکەیەوە لەدوو شاری کوردستان نیشتەجێیە، لە #چەمچەماڵ# و سلێمانی. [1]