نووسینی: #محەمەد هەریری#
دیزاینی بەرگ وناوەوە: هادی هونەر
ساڵی چاپ: 2019
بە کورتی ئەو چاوپێکەوتنانە باسی ئەو بابەتانە لە خۆیان دەگرن:
-بنچینەی سەلەفیەت و ڕیشەی مێژووی وەک زاراوە و قەوارە.
-جۆرەکانی سەلەفیەت و هۆکارەکانی تووندڕەوی وتاری سەلەفیەت.
سەلەفیەتی مەدخەلی و دامەزراندنی وپەیوەندی لەگەڵ دەسەڵات ودەزگا جاسوسیەکانی.
تاچەند حزبی ئیسلامی بۆ دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی کوردستان گونجاوه؟
تاچەند حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان هۆکاربوون بۆ بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی؟
ئایە ئیخوانەکان لە قۆناغەکانی پێش داعشبوونن؟
پڕۆژە یاسایەک بۆ قەدەغە کردنی حزبی ئیسلامی لە کوردستان.
ریفۆرمی ئایینی چییە و کەی و چۆن ئەنجام دەدرێت؟
دەبێت کێ بە ڕیفۆرمی ئاینی هەستێت ؟
حیزبە ئیسلامییەکانی کوردستان دەبێت لە کوێی ڕیفۆرمی ئاینیدابن؟
لەمپەرەکانی بەردەم پرۆسەی ڕیفۆرمی ئایینی کامانەن؟
پێتوایە ئەم هێزانە لەگەڵ دیموکراسی هەڵدەکەن؟
ئەمەو دەیان بابەتی تر، بە هیوای سوودگەیاندن بۆ خوێنەران.