بەو لکە دارەی کە لە گوێ جۆگە، چەم یان ڕوبارەکان دا لاردەبێتەوە(بەتایبەتی داری بی، بناو، بەوز، کەوت.....هتد) وەکو پردێکی پەڕینەوەی لێدێت پێ دەوترێت (وەنەن).
ئەم وشەیەم لە دانیشتوانی بەڕێزی گوندی سۆڵەی قەرەداخ بیست و لە زۆربەی فەرهەنگە کوردیەکاندا گەڕام بەرچاوم نەکەوت.
سەرچاوە: م. بەکر ئەحمەد
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 526 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!