$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزەکانی هەنگی سنووریی شاری #پیرانشار# لە شوێنێک بە ناوی شینک، دەکەونە بۆسەی یەکتر و تەقە لە یەکتر دەکەن. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، چوار کەس لە هێزەکانی هەنگی سنووری کوژراون و تەرمی ئەوانیان بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە، ڕاگوێزراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا داگیرکەرەکی ڕژێمی تورکیا، دەڤەرەکانی لێلکان و بندێوان و کەوەرت-ی سەر بە هەرێمی #برادۆست#ی پارێزگای پارێزگای #هەولێر#ن بە چڕی بۆردوومان کردوەتەوە.[1]
- فەرەنسا لە ڕێگەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 140 کوردی ئێزدی وەک کۆچبەر وەرگرت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ فەرەنسا گوێزرانەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- پێگەی فەرمی چەتەکانی #داعش# بە ڕاگەیەندراوێک ئاگر بەردان لە دەغڵودانی جوتیارانی عێراق و سوریای گرتووەتە ئەستۆ و بە تۆڵەکردنەوە ناویهێناوە. پێگەی چەتەکان ڕایگەیاندووە، مەزراکانی گەنم و جۆ لە پارێزگاکانی #کەرکووک#، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین لە عێراق و پارێزگای #حەسەکە# لە سوریا لەلایەن ئەوانەوە سوتێندراوە.[3]