تەها وەهاب
2019
کتێبی (ئایەتەکانی ئەحکام و کۆمەڵگای سەردەم)، نووسینی (تەها وەهاب)و بابەتی ئەم کتێبە خوێندنەوەیەکی نوێیە بۆ ئایەتەکانی ئەحکامی قورئان، جیاواز لە خوێندنەوەی تەقلیدیانە، بەڵکو خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بڕیار و حوکمەکانی قورئانە لە پەیوەند بە ژیانی ئەم سەردەمەی کۆمەڵگا و مافەکانی مرۆڤ و دیموکراتی و بە ئاشتی پێکەوەژیاندا.
کتێبی (ئایەتەکانی ئەحکام و کۆمەڵگای سەردەم)، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپیکردووە قەبارەی کتێبەکە مامناوەندییە و 195 لاپەڕەیە.
دیزاینی بەرگی کتێبەکە لەلایەن ئارام عەلی یەوە دیزاینی بەرگی بۆ کردووە، دیزانی ناوەوەی، ڕەوا جەمال دیزاینی کردووەو تیراژ: 1000 دانەیە بە ژمارەی سپاردن: 963 ی ساڵی 2018 ی دراوەتێ لە بەرواری 20-01-2019 وە لە کتێبخانەکانی کوردستان دەستدەکەوێت.
تەها وەهاب نووسەرێکی خەڵکی سلێمانی یەو دانیشتووی ئەوروپایە، لە چاپکراوەکانی دیکەی نووسەر
1 –ئایا قورئان ڕەنگدانەوەی سەردەمی خۆیەتی؟
2- بەراوردێک لە نێوان قورئان و زانستدا
3- توندوتیژی و لێبوردەیی لە قورئاندا.
4- گەلەئەستێرەیەک لە شاعیران و شیعری کوردی
5-ئایەتەکانی ئەحکام و کۆمەڵگای سەردەم