نووسینی: نەبەز گۆران
2019
مازیاری شەنگالی ڕۆمانێکە لە قووڵاییی ئازارەکانەوە، لە قووڵاییی دڕندەیی و لەناوبردن و کوشتنەوە. دەریایەکە لە زوڵم و ناعەدالەتی و کەمتەرخەمیی سەرکردەکان.
ئەم ڕۆمانە دەربارەی قەتڵوعامی ئێزیدی و کاکەیییەکانە، ڕۆمانێکە تراژیدیا و هۆڵۆکۆستی کوردان دەگێڕێتەوە، ڕۆمانێکە هیوا و نەبڕانەوەی گەلێک پیشان دەدات، ئەمەش سەرباری حەفتاوچوار فەرمان و جینۆساید. [1]