لە دڵمان دەژیت مامۆستای تێکۆشەر
نووسەرو ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار
مامۆستا حەسەن قزڵجی 1914 بۆکان 1983 تاران
نووسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووس مامۆستا حەسەن قزڵجی
لە ڕێکەوتی 1914/9/15 لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار لە شاری بۆکان
لە دایک بووە.
ئەندامی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد ژ.ک بوو ناوی نهێنی [ژیر] بوو.
. مامۆستا حەسەن قزڵجی لە بەغداوە دەچێتە وڵاتی بولگاریا
لە ڕادیۆی پەیکی ئێران بە زمانی کوردی دەبێتە بێژەری هەواڵی ڕامیاری.
لە ڕیزەکانی حیزبی تودەی ئێران کار دەکات و
وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی [ نامە مردم ] کە بە کوردی دەردەچوو
لە تاران کاری دەکرد هەتا ڕۆژی دەستگیرکردنی.
ئەو ڕۆژنامەیە ئۆڕگانی ڕەسمی حیزبی تودەیە و هەتا ئەمڕۆ دەردەچێ
بۆ خۆی نووسینەکانی دەنووسی و فارسی یەکەی دەکردە کوردی.
مامۆستا حەسەن قزلجی لە ڕادیوی پەیکی ئیران [ ڕادیو پیک ایران ] کاری دەکرد و بەرنامەکانی ئامادە دەکرد و پێشکەش دەکرد، پاشان مامۆستا کەریمی حیسامی چووە لای و پێکەوە کاریان دەکرد. هێندە باسی ئەو ڕۆژگارەم بیستووە بەشی کیتێبێک دەکا چۆن جار جارە بەرنامەیان ئامادەدەکرد بەبێ ئەوەی لێپرسراوی حیزبی تودە بزانێت. هاوڕێئەردەشیری ئاوانسیانی بەرپرس بووە کە کوردی نەزانیووە.
رۆژنامەی کوردستان لە لایەن حیزبی تودە پاڵپشتی کراوە وە دەرچووە دکتور قاسملو وەکو سەرنووسەر و عەلی گەلاوێژ و حەسەنی قزلجی و کەریمی حیسامتی دەستەی نووسەرانی بوون پاشان کە محەمەدی موهتدی لەلایەن حیزبی تودە ڕەوانەی پراگ کرا بو خویندن هاوکاری کردوون. لە ڕێ بەندانی 1965 تا خاکە لێوەی 1970 نزیکەی 26 ژمارەیان لێ بڵاوکردۆتەوە. زۆربەی نووسینەکان مامۆستا حەسەن و مامۆستا کەریم دەیاننووسی و کوردی یەکەی دکتور قاسملوش بە دەستوپەنجە جوانەکانی مامۆستا حەسەن قزلجی ڕێک وپێک دەکرا.
دۆستی پێشەوا قازی محەمەد بوو بەڵام خۆی دەرنەدەخست و وەکو ئەوانەی هەنوکە فشە فشی نەدەکرد. هێمن و هەژار و زەبیحی و غەنی بلوریان و کەریمی حیسامی و ڕەحیمی قازی و عەلی گەلاوێژ بە گەورەویی باسی ئەو زانا نووسەر و ڕۆژنامەنووسە دەکەن
مامۆستا حەسەن ببوورە خامەم بەرانبەرتان هیندە بە ئازارە خۆزگەم دەخوارد لە کوردستان بژیابان هەتا زیاتر بۆ ئەو میللەتە بەستەزمانە دەژیان.
پەیوەندی و خۆشەویستی مامۆستا حەسەنی قزلچی بۆ حیزبی شیوعی عێراق و کاک عەزیز محەمەد هیندە زۆربوو دەیگوت شانازی دەکەم ببمە ئەندامی ئەو حیزبە تێکۆشەرە.
فەهد گردەوانی 2019-05-06ستۆکهۆڵم