لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئاگر لە چاوی ئەبارێ.
ئاگر لە چاوی ئەبێتەوە.
بە کەسێک ئەوترێ کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەتی زەرەرمەند بووبێت یان لە سەودا و مامەڵەیەکدا فێڵی لێکرابێت، بەوهۆیەوە زۆر تووڕە بووبێت و چاوانی سوور هەڵگەڕابن، لەهەلێ بگەڕێ و خۆی ئامادەکردبێ بۆ تۆڵەکردنەوە.[2]