لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئاورە سوورێ لەخۆم دوورێ.
ئاگرە سوورە لەخۆم بە دوورە.
کەسێک ئەم پەندە دەڵێ کە ئاژاوە و هەرایەک قەومابێ و زیانێکی زۆری گەیاندبێ بەڵام خۆی لێپاراستبێ و لێی دوور بێت و هیچ زیانێکی بەرنەکەوتبێ.[2]