لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە. [1]
ئەگەر شێر مەرحەبای کردی، هەوڵی ڕاوکردنی مەدە.
شێر مەبەست لە پیاوی گەورە و بەدەسەڵاتە لەناو کۆمەڵگەدا، ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان پیاوی گەورە ئیشێکی پێت بوو، بە دڵێکی گەورەوە کارەکەی بۆ ئەنجام بدە، مرخی لێخۆش مەکە، لە پاداشتی ئەو کارەی بۆت کردووە، شتێکی لێدابپچڕی و قازانجێکی لێبەدەست بهێنی.
#ڕێبوار جەمال سەگرمە#