لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئەم نانە بەو ڕۆنە.
لە کوردەواردا نان و ڕۆن (ڕۆنە کەرە) خواردن، یەکێکە لە خۆراکە بەهادارەکان، لەوانەیە لە هەموو ماڵێکی هەژاردا دەست نەکەوێ، پەندکە بەیەکێک ئەوترێ کە ئارەزووی شتێکی هەبێت و چەند هەوڵ و تەقەلای بۆ بدات، بە ئاسانی دەستی نەیگاتێ و چنگی نەکەوێ. [2]