ئامادەکردن و ساغکردنەوە : یوسف محەمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم 2019 #سلێمانی#
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەکۆمەڵێک بەڵگەنامەدا
کتێبی یەکەم بەرگی یەکەم
بەڵگەنامە... بەیاننامە... نامەی دەستنووس... بڵاوکراوەی جیاجیا... ئاگادارینامە.. پەیڕەوی ناوخۆ... دۆکۆمێنت...
بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی.
-نامە بۆ دامەزراندنی حزبێک
-پڕۆژەی بەرنامه و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 1976.
-بەشی زۆری بەیاننامەکانی کۆمیتەی لقی ئەوروپا-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
-بەیاننامەی کۆمیتەی لقی ئەوروپا سەبارەت بە تاوانی گەورەی هەکاری 1978.
-کۆنووسی کۆنفرانسی سێیەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لقی ئەوروپا- 1978.
-بەیاننامەی کۆمیتەی لقی ئەوروپا-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە شەهیدکردنی هەڤاڵان #عەلی عەسکەری# و د. خالید و شێخ حسێن 1979.
-بەیاننامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شوباتی 1980 سەبارەت بە هاندانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ ڕاپەڕاندن دژ بە ڕژێمی داپڵۆسێنەری بەعس.
-نامەی جەنابی #مام جەلال# بۆ #شێخ عوسمان نەقشبەندی# 1980.
-بەیاننامەی کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی (بەرەی نیشتمانیی دیموکراتی لە عیراق) 1981.
-بەیاننامەی کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی شەهیدبوونی هەڤاڵی تێکۆشەر مامۆستا #جەمال تاهیر# – 1983.
-ئەمانه و چەندین دۆکۆمێنت و نامەی نهێنی و نووسراوی جیاجیا و بابەتێک کە بۆ یەکەمینجارە دەکەونە بەردەستی خوێنەران.
بەشی عەرەبی.
بەشی عەرەبی چەندین بابەتی جیاجیای لەخۆ گرتووە، لەبڵاوکراوەکانی مێژووی سەرهەڵدانی سەرەتای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جگە لە بەیاننامه و پەیڕەوی ناوخۆ و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەروەها چەندین نامەی مێژوویی کە ئاراستەی سەرۆک مام جەلال کراوە لە ساڵانی 1975 تا 1983 و بە پێچەوانەشەوە.
بەشی فارسی
بەشی فارسی: بریتییە لە بڵاوکردنەوەی لێپێچینەوەی شەهیدانی نەمر #خاڵە شەهاب# و #مامۆستا جەعفەر#و هاوڕێکانیان لەکاتی دەستگیرکردنیان لەسنووری ئێران.
ئامادەکردن و ساغکردنەوە و چاپکردنی یوسف محەمەد بەرزنجی
بەشێک لە دۆکۆمێنتی ئەم کتێبە لەئەرشیفی بنکەی (ژین) وەرگیراوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەکۆمەڵێ بەڵگەنامەی ساڵی 1975- 1983 دا.[1]