دەمی دۆشاوە، دڵی زوخاوە.[1]
زوخاو= کێم و جەراعەت
هێند بە دیتنت ئینتیزارم، خواردنم خوێنە و زوخاو
دڵ تەنووری پڕ لە نارم، ئاخ لە بۆ یەک قەترە ئاو (دیوانی شێخ ئەحمەدی کۆر)
بە کەسێک دەگوترێت کە کێشەی زۆر بێت، بەڵام دەری نەبڕێت و پێوەی دیار نەبێت. زمانی شیرینە وەک دۆشاو، ناخی پڕە لە دەرد و زوخاو.