لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئەگەر زانیت ئەزم، ئەگەر نەتزانی دزم.
کەسێکی لاواز گەر دزی لە دۆست بکات، گەر ئاشکرابوو دەڵێ: ئەوە گاڵتەیە و بۆ خۆشی وامکرد، گەر ئاشکرا نەبوو، دزییەکە ئەکات و ماڵەکەی بۆ خۆی دەبات، ئەمە ڕەفتارێکی دزێو و نەشیاوی کۆمەڵایەتییە، ڕوو زەردی و عەیباربوونی بەدواووەیە.[1]