ناو: دانا
نازناو: حەمزە بەرزنجی
ناوی باوک: حەمەساڵح مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1976
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناو: دانا حەمەساڵح مستەفا ناسراو بە مامۆستا حەمزە بەرزنجی.
لە دایکبووی ساڵی 1976 لە شاری سلێمانی، سەر بە عەشیرەتی شێخە سوورەی بەرزنجە لە ناوچەی شارباژێڕی شاری سلێمانی..
قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی گرافیکی بڕیوە
دەرچووی ساڵی 1997-1998 بووە، بە پیشەی مامۆستا دامەزراوەو لە شارەزوور و سلێمانی نزیکەی 20 ساڵ مامۆستایەتی کردووە.
لە بواری پەروەردەو زمان و ئایینی ئیسلامدا بابەتی نووسیوە و وەرگێڕاوە.
خاوەنی زیاد لە 20 پەڕتووک و نامیکەو دەیان مەقالەو نووسین و وەرگێڕانە.
لە دیارترین نووسینەکانی لە ناو پەڕتووکخانەی کوردیدا: نامیلکەی قەڵای موسڵمان لە زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا کە ساڵی 1998 نووسیویەتی و تا ئێستا زیاد لە 56 جار چاپ کراوەتەوە.
خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە. [1]