دار و دیوارم لێ هاتۆتە جواب.
جواب: وەڵام. لە ژیانی کۆمەڵایەتییدا سنوورێکی نەریتی بۆ هەموو ڕەفتار و کردارێک هەیە، ئەوەی لێی لابدات، تووشی لێپرسینەوە دەبێت. مەبەست لەوەیە کەسێک باسی ئەنجامدانی کارێک دەکات، کە لە ژیانیدا ئەنجامی داوە بەڵام هەمووان لێ هەستابێتن، لەبەر ئەوەی بەباشیان نەزانیوە. [1]