ماوەیەکە دەستەو تاقمی چەکدار بەناوی #داعش#ەوە، شەوانە هێرش دەکەنە سەر ماڵی هاووڵاتیانی کورد لەخانەقی و ژمارەیەک هاووڵاتیان شەهید کردووە؛ ماڵ و باخ و خەلەی خەڵکیان سوتاندووە و بە بەردەوامی هەڕەشەی کوشتن لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکەن و مەبەستییان پاکتاوی نەژادی و داگیرکاری یە، لەرێی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن و بڕین و سوتاندن و تۆقاندنەوە... بۆیە :
1. داوا لە فراکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەین بە زووترین کات داوا لە حکومەت بکەن بەدەنگ داواکەمانەوە بێت و، لەهەمانکاتدا پێویستە وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پەلە سەردانی ناوچەکە بکات.
2. پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پاراستنی دێهاتەکانی دەوروبەری #خانەقین#.
3. چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستی زەوی جوتیاران لەخانەقین.
4. پێویستە حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بە زوترین کات سەردانی ناوچەکە بکەن و لەگەڵ ئیدارەی #گەرمیان# و خانەقین هەماهەنگی بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەنوکەیەکانیان.
5. داوا دەکەین دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەردانی ناوچەکە بکەن بایەخی تایبەتی بەکێشەکانی خانەقین بدەن.
6. داوا دەکەین پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێم و هێزە سیاسیەکان، هەرچی توانای خۆیان هەیە بیخەنەگەڕ بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەو دەستەو تاقمە چەکدارانە، کە لەبۆشایی ئەمنی ناوچەکەدا بە ئارەزووی خۆیان تەراتێن دەکەن.
فازل کریم - مامۆستا جەعفەر نوسەرو سیاسی
پشکۆ نەجمەدین - نوسەرو سیاسی
بورهان محەمەد فەرەج ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
هەڤاڵ کوێستانی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پشتیوان ئەحمەد ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
عبدولعەزیز حسن ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
#22-05-2019#