هەتا کچەتیم ئەدەینە خانەدان، گونی کەرێ دەبنە باینجان
لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە[1]
کچەتیم: بە کچێک دەوترێت کە لە خێزاندا پەروەردەی بەپێی نەریتی کۆمەڵایەتی وەرنەگرتبێت و خراپ بێت، چونکە ئەو جۆرە کەسانە بە منداڵی بێ لغاو گەورەبوون و پەروەردەیان باش نەبووە، یان تا کۆتایی تەمەنیان باشنابن، یان، ساڵانێک و تەمەنێک دەڕوات تا باش دەبن. [2]