چراخان ڕەفیق:
بڕیارم داوە کە لەگەڵ خەڵکی غەدر لێکراو و پێشمەرگە و ماڵە شەهیدەکان ڕاستگۆ و ڕاشکاو بم و پێیان بڵێم کە چۆن ساڵانێکە سەروەت و سامانیان بە هەدەر دەبرێت لە لایەن وەزیری سامانە سرووشتیەکان و باندەکەیەوە
بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی.
بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
بۆ کۆمەڵانی ستەم دیدە و غەدر لێکراو.
بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم لە ڕێگای ئەم نوسراوەوە هەندێک لە ئه و ڕاستیانە ئاشکرا بکەم و بیخەمە بەر دید و ویژدانی ئێوەی غەدر لێکراو کە ساڵانێکی زۆرە بە ناحەق غەدرتان لێ دەکرێت و سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێر زەویتان بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵێک مافیای حوکمڕان و بێویژدان زەوت دەکرێت.
ئێستا جارێکی تر لە لایەن دەستێکی ڕەشی چەپەڵی باندێک لە دزی و تاڵانی غەدر و ناحەقیتان بەرامبەر دەکرێت.
هاونیشتمانیەکانم، دەمەوێت بێ دوو دڵی پشت ڕاستی بکەمەوە کە لە ڕێگای وەزیری سامەن سرووشتیەکان و باندەکەیەوە بە سەدان ملیار دۆلارتان بە تاڵان براوە و براوەتە دەرەوەی ووڵات لە کاتێکدا کە دانیشتوانی ناوچەکە موحتاجی بە دەست هێنانی ژەمێک نان بوون بۆ خۆیان و منداڵەکانیان، درووست کردنی قەیرانی دارایی
جەنابی سەرۆک بارزانی. مەبەستمە بە جەنابیشت بڵێم هەروەک چۆن غەدر لە میللەت کراوە بە هەمان شێوە غەدر لە جەنابیشت کراوە و دەیان بابەتی گرنگ و پەیوەست بە ژیانی خەڵکیان لە جەنابیشت شاردراوەتەوە و بەڵام لە ئەنجامدا خەڵک ڕووی لە جەنابت ناوە کە تۆ هیچ پەیوەندیەکت بە درووست کردنی ئه و قەیرانەنەوە نەبوو، بۆیە پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بە ئه و زوڵم و ستەمە بهێنرێت و ئەوانەی کە بوونە هۆی ئه و قەیرانە کوشندەیە دوور بخرێنەوە و بکرێن بە پەند بۆ ملەت.
لە ئێستادا خەڵک ناوێرێ مەعاناتی خۆی باس بکات چوونکە هەموو دەزگا حکومیەکان لە ژێر دەسەڵاتی مافیاکاندان، ڕۆژانە غەدر لە خەڵک دەکرێت و بەڵام بە هۆی ئەوەی کە مافیاکان دەسەڵاتدارن و لە سەرجەم حزبەکان بڵاو بونەتەوە ناتوانن تەنانەت بەرگری لە مافە ڕەواکانی خۆشیان بکەن،
من نموونەیەکی زیندووم کە غەدرێکی زۆرم لێ کراوە و لە ژێر ناوی مندا بە ملیۆنان دۆلار بە هەدەر براوە، لە کاتێکدا من بێ بەریم لە هەموو ئه و شتانەی کە لە ژێر ناوی مندا درووست کراوە. لە لایخڵکی و کۆمەڵگای کوردستان ڕون و ئاشکرایە کە ئە وە جێی باوەر نیە کە چۆن تاکە کەس و تاکە ئافرەت بم توهمەت بار کراوم بە تاڵان کردنی داهاتی کوردستان لە کاتێکدا ئەوانەی کە قوتی ملەت بە هەدەر دەدەن و هەرێم دەبەنە ژێر باری قەرزی گەورەوە وەک ئەو یاریەی کرا لەگەڵ دانا غا و دوو ملیار دۆلار حکومەت قەرزاری دانا غاز کرا و زۆر شتی کەش تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی ئاو تێکەڵ بە بەشە سوتەمەنی و نەوتی هاوڵاتیانەوە بکرێ و لەوکاتە کە من بەم شتەم زانی من ڕوبەروی ئەوان بومەوە کەویستم ڕێگیری بکەم لەو جۆرە غەدرە ئەوان هەستان بە دروسکردنی مەلەفی ساختە بۆ بە گەندەڵ کردنی من تەنانەت هەستان بە دروست کردنی فایلی ساختە لە چەند دام و دەزگایەک بە پارە سەرجەم فەرمان بەرەکانی دایرەکان کرران بۆ دروست کردنی ئەوراقی ساختە تا منی پێ گەندەڵ کەن. من پێش تریش و لە ئێستاشدا هەڕەشەی کوشتنم لێ دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا بڕیارم داوە کە لەگەڵ خەڵکی غەدر لێکراو و پێشمەرگە و ماڵە شەهیدەکان ڕاستگۆ و ڕاشکاو بم و پێیان بڵێم کە چۆن ساڵانێکە سەروەت و سامانیان بە هەدەر دەبرێت لە لایەن وەزیری سامانە سرووشتیەکان و باندەکەیەوە.
هەر بۆیە بریارم دا من لە ئێستاوە سەرجەم نهێنێکانی #ئاشتی هەورامی# و باندە مافیایەکەی بڵاو بکەمەوە بە بەڵگەو موستەمسەکات و ناوەکانیان و مەلەفە ئیمزا کراوەکانیان بڵاو بکەمە وە و ئەوەی چەندین ساڵە ترسی کوشتنم هەبوو لیێ بڵاوی بکەمەوە و بیخەمە ڕوو و وە لەهەمان کات دا کەسانێک دوای نەمانی خۆم شتەکان بڵاو بکەنەوە وە لە کەناڵە تەلەفیزونەکانی جیهان. وە دەریخەم کە ئاشتی هەورامی پەڵەیەکی ڕەشە بۆ عراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.
وەزیری سامانە سرووشتیەکان و باندەکەی لە ئێستاشدا وا پێدەچێت کە بڕیاریان دابێت بەردەوام بن لە زوڵم و زۆرداریەکانیان، بۆیە پێشوەختە پێویستە پێشیان لێ بگیرێت و دەستی ڕەش و جەپەڵیان لە کایەکانی حوکمڕانی دوور بخرێتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان و ستەم لێکراوان ئاسوودە بن و تووشی وەها قەیرانێک نەکرێنەوە کە لە سەر دەستی ئه و باندە چەتە و مافیایە درووست کرابوو.
لە کۆتایدا دووبارەی دەکەمەوە کە بەم زوانە بەڵگانامەکانم بڵاو دەکەمەوە بۆ ڕای گشتی، با ئه و کات میللەت خۆیان بڕیار بدەن بزانن چارەنسووسیان لە دەستی کێدا بووە و چۆن یاری بە ژیانی ڕۆژانەیان و ئه و لەتە نانەش کراوە بە زۆر بە زەحمەت پەیدا کراوە بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان...
وە دوا وتەم بۆ بەرێز
کاک نێچیرڤان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە من دڵنیام لە دڵسۆز بون و مانووبونی جەنابتان بۆ کوردستان و حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیانی هەرێم.بۆیە دەزانم جەنابتان بێ ئاگان لەو یاریەی کە ئاشتی هەورامی دەیکات لە گەڵ جنابتان و حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیانی کوردوستان. ئاشتی هەورامی تواناکانی خۆی لە بواری نەوت دا بە کار هێنا بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی و ویران کردنی عراق و کوردستان.
وە دەمەوێ بە ڕون و ئاشکرا بیڵێم کە هەر کەسێک و وڵاتێک و حزبێک و داموو دەزگایەک ڕوبەرم بێتەوە و دژم بوەستێ ئەوە شەریکە دزن لەگەڵ ئاشتی هەورامی و باندەکەی
#چراخان ڕەفیق عومەر#
#23-05-2019#