نووسین و ئامادەکردنی : ڕێباز مستەفا
چاپی یەکەم ساڵی 2000 سلێمانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کێن ئەوانەی دەبنە کادیر؟ چۆن کادیری چاک دەناسرێ و لە هی خراپ جیا دەکرێتەوە؟ ڕێکخستن چۆن دەبێ و
چۆن پتەو دەکرێت؟ حزب چۆن دەتوانێ بەبەردەوامی بژاری کادیرانی خۆی بکات؟ و ئەو ڕەوتە چۆن بە ڕیکوپێکییەوە ڕایی دەکرێ و درێژوی پێ دەدرێ؟ ئەمانە و چەندین پرسیار و سەرنجی دیکە لەم نامیلکەیەدا خراونەتەڕوو و هەوڵ دراوە بە وردی هەڵوەستەیان لەسەر بکرێت و وەڵامی پێویستیان بدرێتەوە.
نامیلکەکە 40 لاپەڕەیە و لە چەند بەشێک چڕ کراوتەوە وەک: پێناسەی کادیر و تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی خەباتگێڕ، بنەما و ڕەگەزەکانی سیاسەتی حزب لە بواری کارکردن لەگەڵ کادیردا، دەستنیشانکردنی کادیر، پەروەردەکردنی کادیر، پێشخستنی کادیر، دابەشکردن و خستنەکاری کادیر، چاکسازیی بەردەوام و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کادیر، دابینکردنی کادیری یەدەگ و بایەخ پێدانی بەردەوام، هەڵسەنگاندن و چاودێری و بەدواداچوون سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەرکەکان.
بۆ ئامادەکردنی ئەم نامیلکەیە سوود لە زۆر سەرچاوە وەرگیراوە وەک:
پرسی کەسێتی، وحدە النشاط، زنان ویتنام، بچەهای پارما، چەند بژارتن ژ ئاخافتنێن سەرۆک ئاپۆ بەرگی 2، ژیان و کردەوەکانی لینین، مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان و چەن سەرچاوەی دیکەش..