نووسینی: بوزۆرگی عەلەوی
چاپی یەکەم:2002
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - سلێمانی
ئەم کتێبە کە 182 لاپەڕەیە و چوار چیرۆکی هەڵبژاردەی نووسەری گەورەی ئێرانی بوزۆرگی عەلەوی لەخۆ دەگرێت، کە بریتین لە: میرزا، جانتا، سەمای مەرگ و تاک و تەنیا. ڕاستییەکەی ئەم چوار چیرۆکە گوڵبژێرێکن لە چوار کۆمەڵە چیرۆکی نابراو و ئێمە لە ماوەی جیاجیادا وەرمانگێڕاون، لە ژێر ناوی سەمای مەرگدا بڵاومان کردوونەتەوە. ئەم کۆمەڵە چیرۆکە لە بەرهەمە نایابەکانی نووسەر و لەنێو ئەدەبی هاوچەرخی ئێراندا ناوبانگیان هەیە.
لە کات و سەردەمی جیادا و هەر چیرۆکەی لە کتێبێکی جیادا بڵاو کراونەتەوە وەک: چیرۆکی میرزا لە کتێبی میرزا، چیرۆکی جانتا لە کتێبی جانتا، چیرۆکی سەمای مەرگ لە کتێبی وردە پەڕاوەکانی زیندان و چیرۆکی تاک و تەنیا لە کتێبی دێو دێودا بڵاو کروانەتەوە.
من ئەم چوار چیرۆکە و چیرۆکی دێو دێو و چیرۆکی پەتای ئەو نووسەرە گەورەیە دوای ڕۆمانی چاوەکانیی بە باشترین بەرهەمەکانی دەزانم.
بێگومان لەنێو ئەدەبی هاوچەرخی ئێراندا بەر لە هەر ناوێکی دیکە چوار نووسەر هەمیشە بەر لەهەموو ئەوانی دیکە ناویان دێت کە ئەوانیش بریتین لە: محەمەد عەلی جەمالزادە، سادقی هیدایەت، سادقی چوبەک و بوزۆرگی عەلەوی، خۆشبەختانە بوزۆرگی عەلەوی لەنێو خوێنەری کوردیشدا ناوێکی زۆر ئاشنایە و زۆربەی بەرهەمەکانی کراونەتە کوردی. من جگە لەم کتێبە کۆمەڵە چیرۆکی دێو دێویشم کردۆتە کوردی.
هیوادارم بە وەرگێڕانی ئەم بەرهەمە نایابەی عەلەوی بمتوانی بێت خزمەتێک بە خوێنەری خۆشەویستی کورد بکەم.