نووسینی: ئەسەدولڵا ئەلەم
چاپی یەکەم:2004
وەزارەتی ڕۆشنبیری- خانەی وەرگێڕان- سلێمانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە جیهاندا چەندین مۆدێلی فیدرالی هەن. ئەمڕۆ زیاتر لە 22 وڵاتی فیدرالی حوکمڕانی دەکەن و نوێنەرایەتیی39 لەسەدی دانیشتوانی سەر ڕووی زەوین.
لە سەدەی 18و19دا سیستمی فیدرالی بە هانای کۆمەڵگەکانی ئەوروپا و ئەمریکاوە هات و بووە یارمەتیدەر بۆ ئەو کۆموڵگایانە کە چارەسەری کێشە و گیروگرفتەکانی(دەوڵەت-نەتەوە) بکەن و بەمشێوەیە ئەو بیرۆکەیە گەیشتە بەها و پێگەیەک لە هزری سیاسی و بیرمەندانی وەک ئێلتوزیوس و پرۆدۆن و ڕۆجیمۆنت و کانت و ڕۆسۆ ێەو ئەندێشەیان لە ڕووی تیورییەوە ڕێکخست و پەرەیان پێدا و گەیاندیانە پایە و بەهای خۆی.
ئەم کتێبە گیرفانیە کە نووسەر و لێکۆڵەر ئەسەدولڵای ئەلەم لەبارەی فیدرالیزمەوە نووسیویە، کورت و پوخت ئەو بابەتە شرۆڤە دات و نووسینەکەی بۆ سەر چەند کورتە باس دابەش کردووە وەک:
پێناسەی دەستەواژەکان.
چاوخشاندنێکی کورت بە مێژووی فیدرالیزم.
فیدرالیزمی بەلژیک.
فیدرالیزمی ئەڵمانی.
بەڵگەکارییەکانی ناکۆک لەگەڵ فیدرالیـزم.
بەڵگەکارییەکانی لایەنگری فیدرالیزم.
فیدرالیزمی مەکسیک.
فیدرالیزمی هیندستان.
پوختەی باسەکە.
کتێبەکە دەرفەتێکی باش دەخاتە بەردەم ئەو خوێنەرانەی دەیانەوێت لە بارەی پرسی فیدرالیزمەوە شارەزایی بەدەست بێنن و ئەم کتێبە گیرفانییە دەروازەیەکی باش دەبێ بۆ چوونە نێو ئەو باسە.
هیوادارم بمتوانی بێت خزمەتێک بە خوێنەرانی خۆشەویستی خۆم بکەم.