وەرگێرانی: ڕێباز مستەفا
نووسینی:پۆل ستراتێرن
وەرگێڕی فارسی:شەهرام حەمزەئی
پێشەکی و پێداچوونەوە: ئەنوەر حوسێن
چاپی یەکەم:2007 وەزارەتی ڕۆشنبیری_بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی
چاپی دووەم:دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و بڵاوکردنەوەـــ پڕۆژەی100 نامیلکە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەرستۆی خوێندکاری ئەفلاتوون لەوانەیە یەکەمین و گەورەترین بیرمەندی هەمەلایەنە بێت، ئەو لە زۆر بواردا بەناوبانگە و لەسەر زۆر شتی جیاجیا هەر لە جۆرەکانی مرواریی دەریاییەوە بگرە تا نەزۆکی، لەتێڕامانە تیورییەکانی لەمەڕ ماهیەتی ڕۆحەوە بگرە تاکەشناسی، شیعر و هونەر و تەنانەت لەبارەی شیکردنەوەی خەونەوە بابەت و وتاری نووسیون.
ستراتێرن وەک زنجیرەی کتێبەکانی دیکەی ئەمەشیانی بەهەمان شێواز داڕشتووە و بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانی بیخوێنێتەوە و سوودی لێوەر بگرێ بە کورتە پێشەکییەک دەست پێدەکات و ئێنجا کورت و پوخت ژیان و بەرهەمەکانی ئەرستۆ دەخاتە بەر دیدی خوێنەرانی، دوای ئەوە گوڵبژێرێک لە نووسینەکانی ئەرستۆ لە کتێبەکانی نابراو وەردەگرێ و وەک بەشێکی کتێبەکە دایاندەنێتەوە، دوا بەشیش ساڵنامەی ڕووداوە گرنگەکانی فەلسەفە و ئینجا ساڵنامەی ژیانی ئەرستۆیە.
ئەم کتێبە قەوارە بچووکە یەکێکە لەو کتێبانەی هەر خوێنەرێک بیەوێت ئەرستۆ و کار و بەرهەمانی بناسێ و شارەزایان بێت دەبێ بیخوێنێتەوە.
هیوادارم بە وەرگێڕانی ئەم کتێبە بمانتوانی بێت خزمەتێک بە خوێنەرانی خۆشەویستی خۆمان بکەین.