وەرگێرانی: ڕێباز مستەفا
نووسینی:ریچارد جێی
وەرگێڕی فارسی:م قائد
چاپی یەکەم:2003سلێمانی، کتێبی ڕووناکبیری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم کتێبەی ڕیچارد جێی، پرسی ناسیۆنالیزم شرۆڤە دەکات و جگە لە کورتە پێشەکیەک کتێبەکەی دابەش کردۆتە سەر چەند سەردێڕ، ، وەک:نەتەوە دەوڵەت.
حاکمیەتی خەڵک.
ڕۆمانسیەت.
چەمکی نەتەوە.
کاریگەریی ناسیۆنالیزم.
ناسیۆنالیزمی ئەوروپایی.
ناسیۆنالیزمی دژی کۆلۆنیالیستی.
ناسیۆنالیزمی کەمینە لە وڵاتە دیموکراسییە پەرەسەندووەکاندا.
بەریتانیا چییە؟
ئایرلەندا.
سکۆتلەندا.
وێڵز.
دوا بەشیش ئەنجامگیری کتێبەکەیە و بە پرسیارێک دەیخاتە ڕوو:ئایا کۆتایی ناسیۆنالیزم هاتووە؟
کتێبەکەی ڕیچارد جێی وەک دەروازەیەک بۆ چوونە نێو پرسی ناسیۆنالیزم و کێشەی دەوڵەت نەتەوە بە کتێبێکی باش دەژمێردرێت و بۆ ئەوانەی بەدوای شارەزابوونن لەو بابەتە باش دەبێ بیخوێننەوە.
خۆشحاڵم کە بە وەرگێڕانی ئەم کتێبە بمتوانی بێت خزمەتێک بە خوێنەرانی خۆشەویستی خۆم بکەم.