وەرگێرانی: ڕێباز مستەفا
نووسینی:گابریل گارسیا ماکیز
وەرگێڕی فارسی: محەمەد ڕەزا ڕاهوەر
پێشەکی و پێداچوونەوە:ئەنوەر حوسێن
چاپی یەکەم:2007هەولێر، دەزگای وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر خواوەند دیسان تەمەنێکم بە دیاری پێ ببەخشێ، بە سادەیی خۆم دادەپۆشم و لەژێر تیشکی هەتاودا ڕادەکشێم، نەک هەر جەستەی خۆم، بەڵکو ڕۆحیشم دەخەمە بەر تیشکی خۆر و هەموو ڕک و کینە و نەفرەتییەکانی خۆم لە سەر سەهۆڵ دەنووسمەوە و لە چاوەڕوانی هەلهاتنی خۆر دادەنیشم.. خودای من ئەگەر دووبارە تەمەنێکت پێ دەبەخشیم، ئیدی ڕێگەم نەدەدا ڕۆژێک تێبپەڕێت بێ ئەوەی بە خەڵک بڵێم (خۆشم دەوێن)...
ئەم کتێبە جگە لە بیوگرافیای نووسەر و پێشەکیێکی بەپێز بۆ چاپە کوردییەکە کە برای بەڕێز ئەنوەر حوسێن نوسیویە، 12 کورتە چیرۆک یان وەک خۆی دەڵێ یاداشتی ئەدەبی لە خۆ دەگرێت.
گابریل گارسیا مارکیز، گەورەترین نووسەری کۆلۆمبیا و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیی ساڵی 1982و نووسەری شاکارەکانی وەک سەد ساڵ تەنیایی و خۆشەویستی لە سەردەمی کۆلێرا و کەسێک نامە بۆ سەرهەنگ نانووسێت و پایزی پێشەوا و دەیان ڕۆمانی دیکە، ناوێکی گەش و دیاری دنیای ئەدەبە لە سەر ئاستی جیهان و بەرهەمەکانی بۆ سەر زۆربەی زمانەکان وەرگێڕدراون. خۆشەبەختانە زۆر لە کتێبەکانی کراونەتە کوردی و منیش ئەو شانازیەم بەرکەوتووە کە ئەم کتێبەی بکەمە کوردی و بیکەمە دیاری بۆ خوێنەران و کتێبخانەی کوردی.. هیوادارم خزمەتێکم کردبێت.