وەرگێرانی: ڕێباز مستەفا
یاداشتەکانی گەڕیدەی بەناوبانگی ئیتاڵیایی مارکۆ پۆلۆ
وەرگێڕی فارسی: زوهرە میر تاهیر
چاپی یەکەم 2005 سلێمانی، چاپخانەی ڕوون
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گەشتەکانی مارکۆ پۆلۆ یەکێکە لەو کتێبانەی زۆرترین خوێنەری هەبووبێت لە سەر ئاستی جیهان.
کتێبەکە باسکردنی گەشتێکی دوور و درێژە کە بیستوشەش ساڵی خایاندووە، گەشتێک بەنێو قووڵایی سەرزەمینی ڕۆژهەڵاتدا. کتێبەکە پڕاوپڕە لە سەیروسەمەرە، خەڵک و شوێنە سەرسووڕهێنەرەکان و دابونەریتی سەرسامکەر، شیکردنەوەیەکی وردی سەرچاوە سروشتی وجوگرافییەکان، لێکدانەوەگەلێک لەسەر یاساکان و کاروباری ڕامیاریی وڵاتان و شار و شوێنە شکۆدارەکانی ڕۆژهەڵات. گوزەرێک بەنێو مێژووی جۆراوجۆری میللەتانی جیاجیا، ئەرمەنستانی گەورە، ئێران، مەغۆلستان، هیندستان و زۆر وڵاتی دیکە.
مارکۆ پۆلۆ کە ساڵی 1254ی زاینی لە شاری ڤێنیزی باشووری ئیتاڵیا لە خێزانێکی بازرگان چاوی بە دنیا هەڵێناوە و ساڵی 1334هەر لە ئیتاڵیا ماڵاوایی لە ژیان کردووە، ئەو لەگەڵ باوکی و مامی لە تەمەنی گەنجیدا لە نیشتمانی خۆیانەوە بەرەو ڕۆژهەڵات کەوتوونەتە ڕێ و دواتر دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، بەڵام مارکۆ بۆ جاری دووەم گەشتە دوورودرێژەکەی دەست پێدەکاتەوە و چارەگە سەدەیەک درێژە دەکێشێت.. دوای گەڕانەوە بۆ نیشتمانی خۆی هەموو ئەو ڕووداوانەی گێڕایەوە کە لە ماوەی گەشتەکەیدا ڕوویانداوە، بەڵام کەس قسەکانی ئەویان باوەڕ نەکرد و گاڵتەیان پێکرد و نازناوی (فیشاڵچی) یان بەسەردا بڕی و لەوەش زیاتر تەنانەت خستیانە کونجی زیندانەوە.
وا ئێستا دوای چەندین سەدە ئێمە دەزانین کە هەموو ئەوەی مارکۆ لە گەشتەکەیدا باسیکردووە ڕاست بووە.
شایانی باسە یەکەم کەس کە ناوی کوردستانی هێناوە مارکۆ پۆلۆیە کە زیاتر لە 710 ساڵ پێشتر ناوی کورستان د ەبا و لە گەشتەکەیدا بەنێو خاکی کورداندا تێدەپەڕێت..
ڕاستییەکەی منیش هەر لە خۆشی ئەو ناوهێنانەی کوردستان، کتێبەکەم وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی، هیوادارم خزمەتێکم بە کتێبخانە و خوێنەری هێژای کورد کردبێت.