برای بەریز و خۆشەویست کاک #تەحسین شاوەیس#
سلاویکی برایانەی گەرم
هەردوو چاوت ماچ دەکەم، هیوادارم هەرگیز سەرکەوتوبن وە موفق بن، ماوەیەکی زورە کە اخباری ئیوە نازانین. بە ڕاستی زور مشتاقین، وەکو جەنابت دەزانی ئیمە هەر بەردەوامین لە خزمەت کردن بو میللەتەکەمان، پیش ماوەی 15 ڕوژ لەلای هەڤال مسعود بارزانی بوم اخباری ئیوەم لەو پرسی وتی زور باشە و هەروەها بە منی وت کە نامەت بو بنووسم و بەم بونەیەوە سلاوی کاک مسعود بوتان ئەننیرم.
کاکە گیان : هەروەک پیشوو ئیمە ئیوە بە پیشمەرگە ییکی کوردستان ئەزانین وە لەم زروفە ناسکەدا ئەبیت هەمو لایەکمان دەست بکەینە ناودەستی یەک تر بو خزمەتی مللەتە چەوساوەکەماندا، وە لەبەرئەوە من چاک شارەزای جەنابتم بە ناوی پارتی داوا لە جەنابتان ئەکەم کە هاوکاری لە گەلمان بکەن بو لیدانی دوژمنانی کورد و کوردستان. شێوە هەولدان زۆر بەڵام انتزاری جوابی جەنابتان دەکەم بو ئەوەی بتوانن تەنسیق بکەین. هەرچەندە موتەئەکیدم کە ئیوە ڕولەیەکی بە شەرەفی ئەو مللەتەن وەقەت دوا ناکەون لە ڕیبازی خزمەتکردن بە مللەت.
ئەم بونەیەوە بە باش ئەزانم کە سەرخوشیتان بکەین وە خوا شاهدە کە شەریکی غەمتانین بە بونەی شهیدبوونی اسعد وحمد و احمد هیوامان لە خودای گەورە وایە کە هادی بە زویی لە خەستەخانە دەرچێت.
ئیتر برای شیرینم منتەزەری جوابتانم انشااللە بەزویی ئەگەین بەیەک. سلاوم هەیە بو هەمو برادەران ئەوانەی خوت بە مەسلەحەت ئەزانی کە سلاوی منیان پی بگەینی دوبارە چاوەکانت ماچ ئەکەم
وە بەخدای گەورەئەسپێرم.
برات
ئازاد بەرواری
#28-06-1980#
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.