بەناوی سەرجەم کادر و دۆست و هەڤاڵان و لایەنگرانی یەکێتی و جەماوەری قارەمان و خۆڕاگری #کەرکووک#ەوە، دەستخۆشی لەهەڵوێستی جوامێرانەی بەڕێز جەنابی کاک کۆسرەت جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و بەڕێز دکتۆر بەرهەم جێگری دووەمی سکرتێری گشتی و دەستەی کارگێڕی و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامەکانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی ناوەند و تەواوی ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین.
ئەمرۆ بۆ تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و جەماوەری خۆڕاگری کەرکووک بەتایبەتی سەلماندتان کەرکووک و یەکێتی دوانەی دانەبڕاوی یەکترن.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەرلەسەرەتای دامەزراندنیەوە بەڕێبەرایەتی ڕابەری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان (جەنابی مام جلال)کەرکووک لە شاڕێی بەرنامەی کارکردن و خەبات و قوربانیدان بووە، ئێستا و ئایندەش یەکێتی بەهەمان ڕوحیەتی کارکردنەوە درێژەپێدەری ئەوڕێبازە پیرۆزەیە و دەستبەرداری نابێت.
ئەوهەڵوێستەی ئەمڕۆی یەکێتی لەپێناو کەرکووک و کوردستان و ناوچەدا بڕێنراوەکان کە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی کرد، بەهەڵوێستێکی نەتەوەیی لەپێناو خاکی پیرۆزی کەرکووکی دانەبراو لەکوردستان دەنرخێنین.خەڵکی خۆڕاگری کەرکووکیش هەرئەم هەڵوێستە جوامێرانەیان لەیەکێتیەکەیان چاوەڕوان دەکرد.
لەکۆتاییدا بەڵێن بۆتەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جەماوەری خۆڕاگری کەرکووک دوپات دەکەینەوە، بەکەس و کاری سەربەرزی شەهیدان دەڵێن یەکێتیەکەتان لەهیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لەکەرکووک نەکردوە و خەڵکەکەی بەجێ نەهێشتووە، مانەوەشمان هەر لەم سۆنگەیەوە بووە، وێرای ئەوەی کەباجی زۆرمان لەم پێناوەداوە، بەڵام سورین لەسەر هەڵوێستەکانمان بۆداکۆکیکردن لەپێناو ماف و داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی خۆراگری کەرکووک...
هەرشەکاوەبێت ئاڵاسەوزەکەی مامی گەورەمان
مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووک
#28-05-2019#