یەکێتی لە لوتکەی هەڵوێست و جوامێریدا هەڵوێستی ئەمڕۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەلایەن بەڕێز کاک کۆسرەت جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و بەڕێز د.بەرهەم جێگری دووەم و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، ئەنجومەنی ناوەندو فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، بەرز دەنرخێنین و جێگەی سوپاس و ڕێزی بێ پایانمانە.
خۆتان دەزانن لەرابردودا، ڕێکەوتنی یەکێتی لەگەڵ
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە ئیمزاکرا، بەڵام پارتی بەشێوازی کارکردنی خۆی بۆلەباربردنی ڕێکەوتنەکە چەندین ڕێکاری خەڵەتاندنی گرتەبەر، هەمووشی لەپێناو کەمکردنەوەی دەستەڵاتی یەکێتی و پێگەی خۆی لە
کەرکووککەرکووک ناوچەکانیتر....
بڕیاری ئەمڕۆی یەکێتی و بەشداری نەکردنی فراکسیۆنەکەمان، لەدەنگدان بەسەرۆکی هەرێم، لەلایەک بەمانای ئەوەدێت کەرکووک و یەکێتی دوانەیەکی لێک دانەبڕاوون هیچ هێزێک ناتوانێ لێکیان دابڕێ، لەلایەکیتریشەوە یەکێتی سەلماندی کەلەپێناو خزمەت بەڕێبازەکەی مامی گەورەو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، سازش ناکات...
بویە دەبێ پارتی و هەموو ئەوانەی لەپەراوێزی پارتیدا، دانەخۆرەکراوون، بزانن کەخەیاڵێکی نەزۆکە هەرچی ویستیان بەبێ یەکێتی دەستەبەری کەن، هەربۆنمونە هەڵوێستی ئەمڕۆ لەلوتکەی جوامێریدا، لەبەهای سەرۆکی هەرێم و قوڕسایی لەسەرئاستی ناوخۆو دەرەوە کەم دەکاتەوە.
یەکێتی هێزێکە حیسابی خۆی لەسەرە، دنیا دەزانێ ڕۆڵی لەجەنگی
داعشداعش و پارێزگاری لەدەسکەوتەکانی حکومەتی هەرێم لەچ ئاستێکدا بووە
ئیتر چۆن دەکرێ بەخەیاڵی خاویان، یەکێتی لەنەخشەی حوکمرانی داهات و شار بەدەر بکەن.
بژی یەکێتی
سڵاو لەگیانی شەهیدان
شەکاوەبێت ئاڵای سەوز
مەڵبەندی ڕێکخستنی 24ی ڕاپەڕین
28-05-201928-05-2019