من
فەرەیدون عەبدولقادرفەرەیدون عەبدولقادر کە زۆری تەمەنی خۆم لەگەڵ
مام جەلالمام جەلالی سەرکردە و تێکۆشەرەکانی (ی.ن.ک) بۆ باڵاکردنی یەکێتی و خزمەتی کورد و کوردستان تەرخانکردوە و چەندین شەهیدی خێزانەکەشمان گیانیان بەو ڕێبازە بەخشیووە لە کاتێکدا من لە دەرەوەی وڵاتم. زۆرم لا سەیرە هەڵایەکی نا بەجێ نراوەتەوە لەسەر دانانی پارێزگاری
کەرکووککەرکووک و ناوهێنانی ناوی من لەو گێژەنگە سازکراوەدا. کە ئەمە ڕاستەیەکەیەتی:
پاش چەند جارێک کە بۆ پارێزگاری کەرکووک ڕووی دەمی لێپرسراوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاراستەی من کراوە. هەمیشە وتوومە قبوڵم نییە.
یەکەمجار شەوی پەلاماردانی کەرکووک لە
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەردا بەڕێز
ئاسۆ مامەندئاسۆ مامەند لە بارەگای مەڵبەند و بە ئامادەبوونی کاک کۆسرەت و مامۆستا بەکر و تێکۆشەرێکی زۆر ئەو باسەی کردەوە، کە من قبووڵی بکەم پۆستی پارێزگار وەربگرم.. جارێکی تریش هەر لە کۆڕی کاک کۆسرەت و لە ماڵی خۆیان بە ئامادەبوونی کاک عارف قوربانی و مامۆستا بەکر هەمان وەڵام دایەوە کە من ئەو کارە ناکەم.
لە دەمی کۆبوونەوەکانی هەردوو وەفدی یەکێتی و پارتی دا جەنابی کاک کۆسرەت کە جێگری یاسایی و جێگری سکرتێری گشتییە و کەسی یەکەمی ناو یەکێتییە. داوای لێکردم چونکە خۆی لە کۆبوونەوەی دوو قۆڵیدا لەگەڵ جەنابی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانیدا ڕێککەوت لەسەر ئەوەی فەرەیدوون عەبدولقادر کە هەردوو حیزب پێی ڕازین و وەکو تێکۆشەرێکی دیاری جولانەوەی کورد تەماشای ئەکەن ئەو پۆستە وەربگرێ.
هەموو برایان مامۆستا بەکر و کاک ئیسماعیل مەحموود ئاگادارن کە ڕازینەبووم و تەنها لەبەر هاوڕێیەتی زۆر لەگەڵ کاک کۆسرەت و لە دڵسۆزیم بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ڕەسمی ڕەتمنەکردەوە، بەڵام پێم وتوون کە ئەو ئیشەم پێ خۆش نییە. بەڵام باسەکە خرایە ئەو قاڵبەوە کە ڕەزامەندی من خزمەتی تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی ئەکات، بۆیە بێ دەنگ بوو.
جەنابی کاک کۆسرەت و ئەو بەڕێزە ماندووانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرکردایەتییەکەی ئەزانن کە من چەند خزمەتی یەکێتیم کردووە و لە کاتە سەختەکاندا. لە سەرەتاکانەوە تا ڕاپەڕین و لە گەڕانەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ مەڵبەندی خۆی پاش 31ی ئاب، چەندە ڕۆڵی پڕ لە خزمەتم دیووە. هەموو ئەزانن کە من خۆم بە خاوەنی یەکێتی ئەزانم و هەموو تێکۆشەرەکانی یەکێتیم لا بەنرخە و زۆریش بەداخم بۆ ئەوەی کەسانێک لە یەکێتی پەیدابوون هەر لە خۆڕا هەڵدەچن و هەموو سنوورێکی برایەتی و وەفا و جوامێری ئەبەزێنن و خۆیان ئەدەنە دەست بێویژدانی. ئەگینا هەرگیز و بەهیچ پێوەرێک کەس لەوانەی خۆیان بۆ پۆستە باڵاکانی ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی سەرۆکایەتی هەرێم کەمترنیم و پۆستی پارێزگار بۆ تێکۆشەرێکی کارا و دڵسۆز زۆر نییە و مایەی ئەو شپرزە بوونە زۆر نییە کە گەلەکەمان بەسەرسامییەوە لێی ئەڕوانی.
29-05-201929-05-2019
تێبینی: بەڵگەنامەکە لەلایەن ڕووداوەوە شێوێنراوە!