بەناوی تەواوی کادرو ئەندام ولایەنگران وجەماەری تێکۆشەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسنوری مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی #سلێمانی#یەوە، پشتیوانی لەناوەڕۆکی هەڵوێستی جوامێرانەو حەکیمانەی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) بۆ سوربوون لەسەر جێبەجێکردنی یەکپاکێجی هەر سێ پرسی حکومەتی هەرێم و یەکلاکردنەوەی دۆخی #کەرکووک# و پرسە چارەنوسسازەکانی گەلەکەمان لەبەغدا دەکەین و لەسۆنگەی باوەڕبوونی تەواومان بەبڕیارو هەڵوێستەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاوی سیاسی بۆ دەربازبوونی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان لەودۆخە چەقبەستووەی کەئێستا لەڕێی نەوەکانی دوژمنانی داگیرکەرانی شۆڤێنی دوێنێی بەرلەئازادی، بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کوردبوونی کەرکووک پەیڕەوی دەکەن.
بەپێی پڕەنسیپە میژووییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تائێستا کە (44) ساڵ یادی ئەمساڵی دامەزراندنییەتی، وەک هێزێکی تێکۆشەری کۆڕی خەبات و دەستەبەری ئازادی وسەرفرازی بۆ گەلی کوردستان بەگشتی و کەرکووکی قودسی کوردستان و قەڵای سەوزی یەکێتی بەتایبەتی کە ڕوبارێک خوێنی بۆ بەخشیووە و هەردەم لەخەمی پاراستنی ناسنامەی کوردبوون و کوردستانی بوونی کەرکووکی شاری پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان وناوچەجێناکۆکەکاندا بووە، هەربۆیە فەرامۆشکردن و پشتگوێخستنی بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی کەرکووک وکەکوکییەکان و ناوچەکانی دیکەی کوردستانی دەرەوەی سنوری هەرێمی کوردستان لای یەکێتی هێڵی سورە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوهەڵوێستە یەکگرتووەی لەلایەک هاوهەڵوێستی و یەک دەنگی هەردوو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بۆ دۆست و نەیارانی دووپاتکردەوە، بەلایەکەی تریشدا نیشاندانی پێداگری بوو لەسەرجێبەجێکردنی ئەو بڕیارە هاوبەشانەی کەڕەهەندی نیشتمانیان هەیەو ڕەتکردنەوەی دیاردەی دەستی دەستیکردن و سیاسەتی پشگوێخستن و تاکڕەوی و بوغرایی بوون بەخەیاڵی زۆرینەی پەرلەمان و دژی سیاسەتی فەرامۆشکردنی بڕیارەکانی تایبەت بەدانانی میکانیزمێک بۆیەکلاکردنەوەی چارەسەری کێشە سیاسی و ئیدارییەکانی کەرکووک وسازشنەکردن بوو بۆ پرسی گەیشتن بەتەواوی ئامانج ومافەکانی گەلەکەمان بەگشتی و کرکوک و #خانەقین# و ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی کە پێچەوانەکەی سود بەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان ناگەیەنێ.
#29-05-2019#