بەڕێز کاک #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانەوە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەموو حیزبەکانی بەشدار لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەین.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەزمون و لێهاتوویی جەنابتان لە ئیدارەی حکومەت و دڵسۆزیتان بۆ گەل و نیشتمان، هیوادارین بە هەوڵەکانی ئێوە ژیانی خەڵک لە باشوری کوردستان ڕوولەباشبون بکات و وەک هەمیشە ببنە پاڵپشت بۆ هەموو کوردان لە هەر چوارپارچەی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و دۆزی ڕەوای کورد دەخوازین.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
8ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی
#29-05-2019#