$باشووری کوردستان$
- بەیانی ئەمڕۆ لەنێوان گوندی توڵکێ و قەرەسالمی ناوچەی شوان، دوو کۆپتەری نەناسراو بینراون کە ژمارەیەک چەکداریان داگرتووە و دواتر هەڵگیراونەتەوە و ڕۆشتوون.[1]
- دوای تەقینەوەی شەش بۆمب بە بۆڕی هەناردەکردنی نەوتی باشووری کوردستان بۆ تورکیا کە بە هێڵی #کەرکووک# – جەیهان ناسراوە، ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.[2]
- ئەمڕۆ 15 پەرلەمانتار بە نووسراوێک کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کردووە، داوای دانیشتنێکی ئاسایی دەکەن (بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.)[2]