هەڤاڵان بەرێوەبەری کەناڵی گەلی کوردستان
کادر و کارمەندان و ستافی ماندوونەناس
یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پیرۆز دەکەم کە هاوکاتە لەگەڵ یادە مەزنەکەی دامەزراندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
شانازییەکی گەورەیە بۆ کەناڵی گەلی کوردستان کە میراتگر و درێژە پێدەری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانە کە یەکەم میدیای بینراوی ناوخۆیی ڕچەشکێنی کوردیی پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمانە.
گەلی کوردستان دایکی کەناڵەکانیتری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێستگەی یەکەمی میدیا بینراوەکانی کوردستانە، لەبەر ئەمەش جێگەی تایبەتی لە کۆ یادەوەریی هەموو تاکێکی کورددا هەیە و خاوەن مێژوویەکی پرشنگدارە.
بەدرێژایی ماوەی کارکردنی گەلی کوردستان چوست و چالاکانە ئەرکە میدیاییەکانی خۆی لەهەموو بارودۆخێک و بەتوانای بەردەستی کەم ڕاپەڕاندووه و ڕەنج و ماندووبوونی کارمەندەکانی بەبەردەوامیدان و پێشکەشکردنی بەرنامە ڕەسەنەکانییەوە دیارە.
بەهیوام بتوانین ئەم ساڵیادە بکەینە سەرەتایەک بۆ گەشەکردن و نوێکردنەوەی کەناڵی گەلی کوردستان چ لەناوەڕۆک و پەیام و چ لە ڕووی سوودمەندبوون لە تەکنیکە میدیاییە پێشکەوتووەکان، ئەمەش لەپێناو گەیاندنی باشتری پەیام و بەرنامەکانی یەکێتی بەبینەری کوردو خزمەتکردن بەکلتورو مێژوو زمان و ڕووە گەشەکانیتری نەتەوەکەمان لەپاڵ ڕووماڵ و پرۆگرام و ژانەرە میدیاییە نوێ و هاوچەرخەکان.
دووبارە پیرۆزە و بەهیوام هەمیشە شادو سەرفرازو سەرکەوتووبن.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#01-06-2019#